مەكتەبی سیاسی پارتی: رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى کورد ئه‌وله‌ویه‌تمان ده‌بێت

ليست هناك تعليقات


مه‌کته‌بى سیاسى پارتى رایگە‌یاند:"سازان و رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌که‌مى کاره‌کانمان ده‌بێت".

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2020 مه‌کتبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆنه‌ى "شۆڕش"ى گوڵانه‌وه‌ په‌یامێکى بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند"سۆز دووباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ پێناو رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییاته‌کان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ى ئێستا، که‌ له‌لایه‌ک په‌تاى کۆڕۆنا و له‌لایه‌کى دیکه‌ قه‌یرانى سیاسى و ئابوورى له‌ئاستى جیھان به‌گشتى و عێراق و کوردستان به‌تایبه‌تى له‌ په‌ره‌سه‌ندندان".

"سازان و رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تمان ده‌بێت"

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ "تێپه‌ڕاندنیان به‌ که‌مترین زیان، له‌ ئاستى به‌رپرسیاریه‌تى مرۆڤایه‌تى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى سه‌رشانمان بین و رێگاى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ھه‌ڵبژێرین و رێگا له‌ که‌ڵه‌که‌بوونى زیاترى کێشه‌کان بگرین".
هاوکات، داواشى له‌ ھه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌ ئاستى عێراق و کوردستان کردوه‌ که‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ ھه‌ڵده‌نه‌وه‌ و ته‌واوى تواناکانیان سه‌رفى به‌دیھێنانى خۆش ژیانى ھاوڵاتیان بکه‌ن و به‌کردار"به‌ په‌رچه‌کردار کات به‌فیڕۆنه‌درێ و له‌ئاستى ئه‌و پشتیوانى و متمانه‌یه‌ دابن که‌ ھاوڵاتیان به‌ حزبه‌کانیانیان به‌خشیووه‌".
مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو،" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ به‌دیھێنانى ته‌بایى و برایه‌تى و یه‌کڕیزى بگرینه‌به‌ر و سازان و رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى له‌ ریزبه‌ندى یه‌که‌مى کاره‌کانمان ده‌بن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif