سالار محمود
-
له هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌یت، لاوازى پهرلهمانتارانو ڕۆڵى خراپى په‌رله‌مان وهدى ده‌كه‌یت.
هه‌ر ڕووداوێك دێته پێش‌و هه‌ر پرسێك دێته به‌رباس، به‌شى زۆرى په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى كوردستان، وێنه‌یه‌كى دیكه‌ى خراپى خۆیانمان نیشان ده‌ده‌ن.
به‌رده‌وام شاهێدى كڵۆڵى ئه‌و ئه‌و ده‌زگایه ده‌بین كه ناوى " په‌رله‌مانى كوردستان"هو عه‌یامێكه هه‌ردوو هێزى ده‌سه‌ڵاتدار كار بۆ تێكشكاندنو بێنرخكردنى دهكهنو كت‌و مت به‌وجۆره‌ش نه‌خشاندیان كه خۆیان گه‌ره‌كیانه.
ئه‌وان، پارتى‌و یه‌كێتى، سه‌ركه‌وتوانه پەرلەمانی کوردستانیان وەکو دەزگایەکی دەستەمۆو بێخێر‌و بێ‌توانا وێنا کرد‌و ئەو وێنەیەشیان لە نەستی خەڵکی کوردستاندا چەسپاند.
لە دونیادا، پەرلەمان بەهاو ڕۆڵ، لە تێڕوانینی سیستمی سیاسی و ئەو هێزانەوە وەردەگرێت کە لە وڵات‌دا باڵا دەستن و لە پێکهێنانیدا زۆرینەن.
دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، نەک هەر ڕۆڵیان بە پەرلەمان نەداو وەکو دەزگایەکی نیشتیمانی بە بایەخ مامەڵەیان لەتەکدا نەکرد، بەڵکو لە بێنرخکردنی ئەو دەزگایەدا درێخی‌یان نەکرد.
لە ستراتیژ‌و دونیابینی ئەواندا، پەرلەمان زۆر لەوە ناچیزترە کە لەو هێڵە لابدات کە بنەماڵەکان و سەردارانی دەسەڵاتی کوردی بۆیان کێشاوە.
لە خولی یەکەمی پەرلەمانەوە، تا خولی پێنجەم، بڕوای هەردوو هێزی دەسەڵاتدار بۆ ئەم دەزگایە، بە شێوازی جۆراوجۆر خۆی مانیفێست کردووەو پەرلەمانتارەکانیشیان بە ڕوونی گوزارشتیان لە تێڕوانینی حیزبەکەیان کردووە.
سەرباری هەر ڕەخنەیەک لەم دەزگایەو دوان دەربارەی ڕۆڵی لاوازی، لەم خولی پێنجەمەدا، ڕۆڵی خراپی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی هەردوو هێزی دەسەڵاتداری لە بارگرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیدا بۆ سەربار بووە.
ئێوە بڕوانن لە گەڕی ئەمجارەی بارگرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیدا، پەرلەمانتارەکانیان چ ڕۆڵێکی خراپ دەگێڕن، بڕوانن چۆن بوونەتە سورەی بەر ئەو لەشکرەی کە لە میدیاکانەوە هێرش دەکەنە سەر یەکدی.
هێرشی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و یەکێتی مێژوویەکی دورو درێژی هەیەو هیچ نەماوە بە یەکدی نەڵێن و هیچکاتیش ئەم هێرشە نەوەستاوە، ئەمە دیاردەیەکی دانەبڕاوی مێژووی هەردوو هێزەکەیەو جێگەی سەرنج و لێکدانەوەو پرسیار نییە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، لە گەڕی ئەمجارەی بارگرژییەکاندا پەرلەمانتارانی هەردوولا ڕۆڵی سەرەکی لە هێرشەکاندا دەبینن، ڕۆڵی ئەوان لە هێرشکردندا هێندە زۆر‌و بەرفراوانە دەگەیتە ئەو بڕوایەی کە ئەرکی بەڕێوەبردنی هێرشەکان بەوان سپێردرابێت و دەبێت ئەوان لەپێشەوەی جەنگەکەبن و حەشرەکە بەرپا بکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق