مامۆستایانی گەرمیان نەخشەڕێگا و هۆشداریەكی توندیان بڵاوكردەوە

ليست هناك تعليقات



هەواڵ
-
ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنج شەممە١٤/٥/٢٠٢٠ دوای كۆبونەوەیەكی فراوان بە بەشداری مامۆستایان و بەڕێوبەران و سەرپەڕشتیارانی پەروەردەیی، ڕاگەیەنراوێكیان وەك نەخشە ڕێگاو هۆشداریەكی توند لە چەند خاڵێكدا خستۆتە ڕوو، كە تیایداداوای هەڵوەشانەوەی یەكیەتی مامۆستایان و دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری پەروەردە و پێدانی دوو موچە دەكەن

دەقی هۆشداریە

لە ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیانەوە...

هۆشداری...

لە دوو ساڵی ڕابردوداو بە هۆی بێباکی دەسەڵاتدارانەوە کایەی پەروەردە لە وڵاتی ئێمەدا پڕی بووە لە قەیرانی جۆراوجۆر و ئێستا ئیتر لە لێواری داڕوخانێکی گەورەدایە، هەربۆیە ئێمە نەخشەڕێگاو داواکاریەکانمان لە چەند خاڵێکدا ئاراستەی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران دەکەین، بە پێچەوانەوەو لە ئەگەری پشتگوێ خستنیاندا، بە خەڵکی کوردستان و گشت ڕێکخراوە جیهانیەکانی بواری پەروەردەو مافی مرۆڤی ڕادەگەیەنین کە ناچارین بڕیاری نەخوازراوی بایکۆتکردنی تەواوەتی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بدەین، دەرئەنجامی پەکخستنی پرۆسەی پەروەردە و فەوتاندنی ئایندەی ڕۆڵەکانمان لە ئەستۆی دەسەڵاتداراندا دەبێت.

لێرەدا ئەم چەند خاڵە وەکوو هۆشداری ڕادەگەیەنین:

۱) دابەشکردنی دوو مووچە تاوەکو ۱ ی حوزیران. وەهەرسی رۆژ جارێک مووچە لەکاتی خۆی دا دابەش بکرێت .

۲)هەڵوەشاندنەوەو هەڵپەساردنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، کە نەیانتوانیوە بە ئەرکی ڕێکخراوەیی و پیشەیی خۆیان لە هەمبەر ماف و داواکاری مامۆستایانی هەڵبستن.

۳)گرێدانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دۆخی پەروەردەو بژێوی مامۆستایان، بەجۆرێک کە بەڵێن بدرێت لە هیچ بارودۆخێکدا پێدانی مووچە دوا نەکەوێت.

٤)دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردە لەبەر نەبوونی هەڵوێستی پێویست لەئاست دواکەوتنی موچەو مافی مامۆستایان

٥)لێپێچینەوە لە کەموکورتی پرۆژەکانی نیشتەجێبونی مامۆستایان، داوا دەکەین لە زوترین کاتدا دەست بە دابەشکردنەوەی زەوی بکرێت کە ڕێگای دروستی نەهێشتنی قەیرانی نیشتەجێبوونە.

٦)چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایانی وانەبێژ ودامەزراندیان

۷)دەسپێکردنەوەی هەرچی زووتری پلەبەرزکردنەوە و پێدانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانمانە لە شێوەی هەژمارێکی بانکی دا.
٨)داوادەکەین بە شێوەیەکی فەرمی ئیدانەی لێدوانی نابەرپرسانەی هەندێک پەرلەمانتار و کاربەدەست بکرێت لە بەرامبەر ئەو بێ ڕێزییە گەورەیەی کە لە ماوەی ڕابردودا بە مامۆستایان و پەروەردەکانیان. کردووە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif