مالكی هەڵوێستی خۆی لەسەر حكومەتەكەی كازمی ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
نوری مالكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، ئیئتیلافه‌كه‌یان پشتیوانی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی له‌ پێناو خزمه‌تگوزاری و پارێزگاریكردن له‌ هه‌یبه‌ت و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و سه‌پاندنی یاسای بنێت.

به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له‌ لێدوانێكی میدیاییدا مالكی گوتی: "ئیئتیلافه‌كه‌یان ده‌ستبه‌رداری رۆڵه‌كه‌ی نابێت له‌ پشتیوانی كردنی هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ نرا و زیانی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاووڵاتیان و خزمه‌تگوزاری و سه‌ره‌وه‌ری وڵات گه‌یاند، ئه‌وا به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو راسته‌ڕێكردن به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نیشتیمان بگه‌یه‌نێت".

مالكی گوتیشی: "هیوادارم حكومه‌تی نوێ پابه‌ندی ئه‌و ئه‌ركه‌ی بێت كه‌ بۆی دیاری كراوه‌، گرنگترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامدانی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و پێشوه‌خته‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابوورییه‌كان و پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كان".

رونیشیكرده‌وه‌، "به‌رهه‌ڵستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ كاتی متمانه‌دان به‌ حكومه‌تی نوێ له‌سه‌ر میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ بوو، كه‌ له‌و پرسه‌دا به‌كارهێنران، له‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ چوارچێوه‌ی پشكپشكێنه‌، بۆیه‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شداری له‌ حكومه‌تێكدا ناكات كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ دابمه‌زرێت، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی ده‌ترسێین".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌كێك بوو له‌و كوتلانه‌ی بایكۆتی دانیشتنی پێدانی متمانه‌ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمییان له‌ په‌رله‌مانی عێراق كرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif