فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی شاری دهۆك رایگه‌یاند، دهۆك خاوه‌نی خۆی هه‌یه و ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانانه كردووه، فه‌رهاد ئه‌تروشی رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو، یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵكو ئاماده‌كاری و كۆبوونه‌وه‌یان بۆ كردووه
هه‌روه‌ها فه‌رهاد ئه‌تروشی گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت گۆڕانگاری بكه‌ن ئه‌و پێویسته به‌رێگای دیموكراسی وه‌كو هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق