بڕیار، جەژن لە ماڵەوە دانیشن

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێی لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژن دەرکرد و دەڵێت، ماوەی 72 کاژێر قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی رادەگەیێندرێت. 

لە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان تاوەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان درێژدەکرێتەوە و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت. 

هەر لە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، لە رۆژانی جەژندا سەرجەم مارکێت، نانەواخانە و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاونیشتمانییان رێگەیان پێدرابوو، دادەخرێن. 

سەبارەت بە رێگەپێدانەکان، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، رێگەدەدرێتە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان، تیمە تەندروستییەکان، ئەمبوڵانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان. 

قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقدا تاوەکو 1-6-2020 درێژکرایەوە. هاوکات سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی لە 22-5-2020 تاوەکو 27-5-2020 رادەگیرێت. 

درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوو رووی لە هەڵکشان کردووە و لە 24 کاژێری رابردوو 10 تووشبوو تۆمارکراون. 

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا بە گوتەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، 414 کەسن، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 383 کەسیش چاکبوونەتەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif