بەهێزترین یانە حەوت یاریزانی دەفرۆشێت

ليست هناك تعليقات

كورد پلات - سپۆرت
-
شۆرشەکەى پیرێز حەوت یاریزان لە ریزەکانی یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دووردەخاتەوە.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە فشارێکی ئابوری گەورە کەوتۆتە سەر یانەکانی ئەوروپا ئەوەش لەبەرئەوەى پارەى پەخش و سپۆنەر وەک رابردوو بە یانەکان نەدراون.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەى ئاسی ئیسپانی بێت پیرێز دەیەوێت لە فرۆشتنی هەندێ لە یاریزانەکانییەوە پارەى دەستبکەوێت.

پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لەکۆتایی وەرز حەوت یاریزانی یانەکەى بخاتە بازاری گواستنەوەوە.

ئەو حەوت یاریزانە بریتین لە گاریس بەیل و جەیمس رۆدریگێز و ماریانۆ دیاز و ئیبراهیم دیاز و ئۆدریزۆلا و سیبایۆس و خیسۆس ڤایخۆ.

رۆژنامەى ئاس ئاشکرایکردوە کە پیرێز پێیوایە بە فرۆشتنی ئەو حەوت یاریزانە بری 80 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت.
تا ئێستا هیچ گرەنتییەک نیە بۆ ئەوەى یانەى ریاڵ مەدرید لەگواستنەوەى هاوینەدا گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif