ئەمریكا: رێژەی بێکاری لەنێوان 16٪ بۆ 19٪دا دەبێت

ليست هناك تعليقات


كورد پلات - هەواڵ

گەورە راوێژکاری ئابووریی کۆشکی پێشبینی دەکات رێژەی بێکاری لە ئەمریکا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا لەنێوان 16% بۆ 19%دا بێت.

کێڤین هاسێت، گەورە راوێژکاری ئابووریی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەنجامەکانی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەمریکا دەریدەخەن کە ئایا قۆناخی چوارەمی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەو وڵاتە چۆن بەڕێوەدەچێت و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی و ئابووریی خەڵکی ئەمریکا چۆن دەبن.

هاسێت ئەوەی خستەڕوو، قۆناخی چوارەمی کردنەوەی ئابووریی ئەمریکا چاوی لەوەیە کە رێگە بۆ بووژانەوەی ئابووریی وڵاتەکە خۆش بکرێت.

راوێژکارە ئابوورییەکەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشبینی دەکات کە ژمارەی بێکاربووان لە ئەمریکا تەنانەت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە.

لە هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا لەسەرخۆ بازاڕەکان دەکرێنەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو سستبوونەوە ئابوورییە بێت کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وڵاتەکەی بردووەتە قۆناخێکی گەورەی پاشەکشەی ئابوورییەوە.

تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا ملیۆنێک و 160 هەزار و 838 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 173 هەزار و 725 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 67 هەزار و 448 تووشبوو بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif