ئەمریكا: هەموو ڕێگاكانی تازەكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران دەگرینەبەر

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند: هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی دیبلۆماسی ده‌گرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی سزا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ دووه‌مین ساڵیادی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئێستا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سیستمێكی تاوانكار و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه‌ هاوشێوه‌ی نازییه‌كان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دایه‌، داواش ده‌كات جیهان هاوكارییان بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنی ئێرانییه‌كان.

پۆمپیۆ ڕاشیگه‌یاند: 75 ساڵ پێش ئێستا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بڕیاریاندا نازییه‌كان و ئایدۆلۆژیای ئه‌و سیستمه‌ له‌ناوبه‌رن، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سیستمێكی تری تاوانكار و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌داین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوا له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌شداربێت له‌گه‌ڵمان بۆ وه‌ستاندنی گه‌وره‌ترین پارێزه‌ری گرووپه‌ دژ به‌مرۆڤایه‌تییه‌كان، هاوكات ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی پێش دوو ساڵ، پۆمپیۆ ده‌ڵێت له‌دوای ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بارودۆخیان سه‌قامگیرتره‌.

مایك پۆمپیۆ راشیگه‌یاندگ هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی دیبلۆماسی ده‌گرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی سزا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو كۆتایی دێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif