زانیاری لەسەر تاپۆكردنی بێ تاپۆكان

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وردەکاری تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، سەرجەم ئەو خانووانەی بەشێوەی زێدەڕۆ لە پێش ئاداری ٢٠١٨ دروستكراون تاپۆدەكرێن، هەر خانوویەكیش لەپێش ئەو رێككەوتە بەشێوەی زێدەڕۆ دروستكرابێت، رێكارەكانی تاپۆكردن دەیانگرێتەوە داواش کراوە بۆ پەلەکردن لە تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، "بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سەرجەم ئەو خانووانەی بەشێوەی زێدەڕۆ لە پێش ئاداری ٢٠١٨ دروستكراون، بەپێی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩ جێگیركراو تاپۆدەكرێن، هەر خانوویەكیش لەپێش ئەو رێككەوتە بە شێوەی زێدەڕۆ دروستكرابێت، رێكارەكانی تاپۆكردن دەیانگرێتەوە و ئێستاش لیژنەی تایبەت پێكهێندراوە"، ئەوەش هاتووە، "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوای زیادكردنی فەرمانبەر و تیمی ئەندازیاری و هونەری و یاسایی و ئیداری لە سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كردووە بۆ پەلەکردن لە تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان".

لەو بارەیەوە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لەوەکرد، "بەهۆی پشووی فەرمانگەكان و قەدەغەی هاتوچۆ و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی ئادار و نیسانی ئەمساڵ، نەتواندرا رێكارەكانی ئەو یاسایە جێبەجێبكرێن و ئێستاش وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی بۆ هەموو پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكان دەركردووە بۆ ئەوەی دەستبكەن بە رێكارەكانی تاپۆكردنی ئەو خانووانە".

لەبارەی رێكارەكانی تاپۆكردنی ئەو خانووە زێدەڕۆییانەی كە یاساكە دەیانگرێتەوە، ساسان عەونی ئەوەشی خستەڕوو، "كەسی زێدەڕۆكار داواكارییەك پێشكەشی یەكە ئیدارییەكەی دەكات و یەكەی ئیدارییش لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ راییكردنی كاروبارەكان"، دەشڵێت، "نابێت خانووەكە لە ناو شارەكان لە ٢٠٠ مەتر و لە قەزاكان ٢٥٠ مەتر و ناحیەكانیش ٣٠٠ مەتر زیاتر بن".

لەبارەی نرخی تاپۆکردنی خانووەکانیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، "حكومەتی هەرێم بە رەچاوكردنی دۆخی ئابوری و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان لە پڕۆژە یاساكەدا نرخێکی رەمزی پێشنیاركردووە، بەجۆرێک لە سەنتەری پارێزگاكان مەتری لە نێوان ١٥ تا ٣٠ هەزار دینار و لە شارۆچكەكان مەتری ١٠ تا ١٥ هەزار دینار و لە ناحیەكانیش مەتری ٥ تا ٨ هەزار دینارە".

روونیشیکردەوە، "كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان، ئەنفالكراون و كەمئەندامان ئەو حوكمە داراییە نایانگرێتەوە و هەر زێدەڕۆییەك كرابێتە سەر زەوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستانیش تاپۆ ناكرێن".

لەبارەی زەوییە کارتەکانیشەوە ساسان عەونی رایگەیاند، "تاپۆكردنی زەوییە كارتەکان پڕۆسەیەكی بەردەوامە لەنێوان سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و ئەوانەی لە پارێزگاكانن، لەگەڵ فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی وەزارەتی داد و ئەو پڕۆسەیە ئەگەر هیچ گرفتێكی یاسایی نەبووبێت بەردەوامبووە و بەشی زۆری ئەو زەوییە كارتانە كراونەتە سەنەدی خانوو و رادەستی شارەوانییەكان كراونەتەوە، ئەوانیش رادەستی هاوڵاتیانیان كردووەتەوە".
NRT

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif