ئەندامێكی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى رایگه‌یاند، تا ئەم ساتە وادەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە، بەڵام کۆبوونەوەکە هەر بەڕێوەدەچێت و لەسەر ئاستی باڵاش دەبێت.
بێستون سابوراوایى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى ڕایگەیاند، ئەگەرچی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی هەر بەڕێوەدەچێت، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ وادەیەکی بۆ دانەنراوە.
راشیگەیاند، لە حاڵەتی کۆبوونەوەی حزبەکەی و پارتیدا، ئەوا لەسەر ئاستی باڵا دەبێت.
پێشتر، بێستون سابوراوایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، کە پێدەچێت کۆبوونەوەی حزبەکەی و پارتی بکەوێتە دوای جەژنەوە.
باسی لەوەشکردبوو، کە یەکێتی به مه‌رج له‌گه‌ڵ پارتى کۆدەبێتەوە و له‌باره‌ى مەرجی کۆبوونەوەکەشەوە، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا، ناتوانن له‌وباره‌یه‌وه قسه‌بكه‌ن و لە کۆبوونەوەکانی خۆیاندا باسیدەکەن.
پێشتر بەرپرسانی یەکێتی رایانگەیاندبوو، بەهۆی ئەو رووداوانەی لە ٧ی ئەم مانگەدا روویاندا، هه‌ندێك كێشه كه‌وته نێوان یه‌كێتى و پارتى كه واى لێهات یه‌كێتى واده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام بڕیاره به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو حزبه به‌ڕێوه‌بچێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستى لوتکە ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كێتیش مه‌رجێكى داناوه به‌و مه‌رجه له‌گه‌ڵ پارتى كۆده‌بێته‌وه.
لەماوەی رابردووش‌دا، قادر عەزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، بەهۆی قسەکانی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە کۆبوونەوەی نێوان حزبەکەی و پارتی هەڵوەشاوەتەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق