ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتو ده‌سپێده‌كات، له روی سه‌ربازیشه‌وه عێراق به‌ته‌واوی پشت به ئه‌مریكا ده‌به‌ستێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، عه‌باس سروت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاندوه، له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتو، گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌نسبه‌ت عێراقیشه‌وه گرنگه نه‌هێشتنی سوه له هاوكاریه‌كانی ئه‌مریكادا، به‌تایبه‌ت له رێكه‌وتنی ستراتیژی ئه‌منی نێوان هه‌ردولادا.
پێشتریش بڕیاربو گفتوگۆ و رێكه‌وتنێكی نوێ له‌بواره‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی و ئابوری و رۆشنبیری له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق واژۆبكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵای دانوستانكار پێكهێندرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌سازی بۆ رێكه‌وتنی هه‌ردولا بكه‌ن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق