ئاسۆ عبدلتیف
-
نوسەرێک لە پێگەی میدیایی مۆنیتەری ئەمریکییەوە بۆ پێگەیەکی بەرزی هەواڵگریی نیشتیمانی عیراق و پاشان وەک نوخبەیەکی ئیستیخباراتی و وەرگرتنی متمانەی پەڕلەمانیی و پێکهێنانی حکومەتێکی پڕلە کێشە، کە پڕە لە کۆدو نهێنی نەزانراوو سەفەقاتی گەورە لە نێوان ئەمریکاو ئێران و مەرجەعیەت، خوێندنەوەی زۆر هەڵدەگرێت، کە ڕەنگە کورد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی عێراق ئاگاداری بەشێکی کەمی ئەم کۆدو کۆنتراکتە سیاسی و سەفەقات و وردەکاریانە بێت.
دواجار بینیمان پاش چاوەڕوانییەکی زۆرو بۆشاییەکی سیاسی گەورەو حکومەتێکی کاربەرێکەری دەسلەکارکێشاوەی لاوازو خواستی خۆپیشاندەران عادل عەبدولموهدی حکومەتەکەی سپاردەی کازمی کرد
بە ئامانجگرتنی قاسم و هاوڕێکانی کردەیەکی ئەمنی و ئیستیخباراتی ڕووت بوو، ئەمریکا بەبێ جیهازی ئیستیخباراتی عێراق هەرگیز بیریشی لێ نەدەکردەوە کە کازمی سەرۆکی ئەو دەزگایە بوو، هاوکات باڵێک لە ئیسلامی شیعی دژە حەشدو ئیسڵاحتەڵەبی ئێرانی و عێراقیش ئاگادار بوون و ئەپروڤیان کردبوو، بۆیە کازمی لەدرزی ئەم گەمەو ململانێ تازەیە لەدایک دەبێت، ڕێک کۆدی نهێنی ئەمریکاو ئێران. بۆیە ئەمریکاو ئێران و سەرکردەکانی عێراق و لەسەرو هەموشیانەوە مەرجەعیەتی نەجەف، بە فەرزو لەژێر جەبریی ناچارییەکی کوشندە بەبێ پرۆسەی هەڵبژاردن و بە تەوافوقاتی نهێنی و دوور لە نۆرمەڵایزی سیاسی و دەستاودەستی دەسەڵات، هێنایانە سەرشانۆ سیاسیەکە، کە ڕەنگە تەنها بۆ پۆشینی ناڕێکییەکان و کەڤەری قەیرانەکان نەبێت هێندەی بۆ هاوسەنگی هێزەکان بێت تا کاتی هەڵبژاردنی نوێ لە ئەمریکاو دواتر عێراق. هێنانە پێشەوەی مستەفا، هیچ میدیاو کاراکتەرێکی نەجوڵاند بەتایبەتی ئەوانەی باسی دیموکراسی و میکانیزمەکانی هەڵبژاردن و مەنتیقی حوکمرانییەکی تەندروست و دوور لە دەستێوەردانیان دەکرد، بگرە هەندێکیان بە کوتلە پەرلەمانییە میانرەوەکانیشەوە هەرزوو موبارەکەیان کرد بەبێ ئەوەی شارەزای ئەجێنداکەی بن.
مستەفا کازمی، وەک خۆی ئەو کەسایەتییە ئایدیا شیعی و لیبراڵمەزهەب و پاشخان ئەمریکی و ژۆرنالیستە کراوەیەی کە بە تەزکیەی مەرجەعیەت و لایتی زینۆنی ئەمریکیەکان، تونێلە تاریکەکەی ڕۆشنکردەوە بۆخۆی و پلیکانەکانی بڕی بۆ سەرەوەی هەرەمەکە، بەڵام هەرەمێک تەنها بەرزیی و لوتکەیەکی هەستبزوێن نیە، بەڵکو، تەژییە لە ئاریش وکێشەی قوڵی سیاسی و ئابوریی و مەزهەبیی و ئابوری و قەرزی بانکی و سیاسەتێکی شێواوی دەرەکی کە راستکردنەوەی ئاسان نابێت بۆ کازمی و تیمەکەی
دۆسیەکانی وەک دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان لە عێراق و دۆسیەی هەناردەی نەوت و سامانی سروشتی و ئەو قەرزە زۆرانەی لەسەر عێراق کەڵەکە بوەو گەندەڵی بەرپرسان و پرسی حەشدی شیعی و میلیشیاکانی ئێران کە وەک حکومەتی سێبەر کاردەکەن و هادی عامیریی سەرۆک وەزیرانیانەو چارەسەرکردنی کێشەی خزمەتگوزاری پارێزگاکانی خواروی عێراق و ئینجا بودجەو موچەی هەرێمی کوردستان و مادە دەستورییەکان و پرسی کەرکوک و ئازادی سیاسی بەشێکن لەو کێشەو دۆسیە کراوانەی هەڕەشەیەکی حازربەدەستن لە کازمی و تیمەکەی؟
کەواتە ئایا کازمی عێراق بەرەو دەوڵەتێکی کراوەو مۆدێلێک لە حوکمی ڕاقی دەبات، یان بەرەو حوکمڕانییەکی پۆلیسی و ئیستیخباراتی؟
دیارە ئەم دوو ڕوانگەیە، هەردوکی ئەگەرێکی لەپێشن کازمی دەستیان بۆ بەرێت، یەکەمیان حوکمی رەشیدو ڕاقی و مۆدێلێک لە کرانەوەی زیاترو شەفافیەت و ئازادی و کورتکردنەوەی دەستی گەندەڵکاران و کۆتاییهاتنی فەوزای سوپاو میلیشیاکانی حەشد قورسترین کارێکە بۆ کازمی و هەرگیز ناتوانێ دەستی بۆ بەرێت، چونکە کارێکی ئاسان نییە، ئەگەری دوەم چانسی زیاترە بۆ ئەوەی کازمی تاقی بکاتەوە بەو حوکمەی خۆی پێشتر دەرچوی ئەو دەزگا ئەمنی و ئیستیخباراتیانە بوەو سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی بوەو پشگیریکاری سەربازی و ئەمنی زۆرەو مەرجەعیەتیش زیاتر مەیلی ئەوەیان هەیە عێراق بۆ ئەو بازنەیە بەرن تاوەکو بتوانن وەک سێبەری ئێران بمێننەوەو خۆپیشاندەران سەرکوت بکەن و کۆتایی بەو کەمە ئازادییە سیاسیی و هیومانیەتە بهێنن.
بۆیە دیزاینی دۆخی ئایندەی عێراقی دوای عادل عەبدولمەهدی و خامۆشکردنەوەی نارەزایەتیەکان، وەک ئەرک سپاردویانە بە کازمی گەرچی ئەوەندە ئاسان نابێ، چونکە ئەو کاندیدی تەواوی عێراقیەکان نییەو فاکت و قۆناغەکە خستیە کەناراوەکانی دیجلەو کۆشکی سەرۆکایەتی، بۆیە ناتوانێ پیاوی ئەرک و پرۆژە سەختەکان بێت، بەڵام دەتوانێت پیاوی کۆدە نهێنیەکان و ڕێکخەریی پەیوەندیەکانی ئەمریکاو ئێران بێت، ئەوەش ڕوونە کە کازمی کار بۆ ئەوە دەکات بە تۆپزیی دەستی هەندێک ئیسلامحەشدی ئێرانی و نزیک لە میلیشیا چەکدارەکان کورت بکاتەوە لە ئایندەی حوکمرانی عێراق بە هێزو پاوەریی ئەمنی و ئیستیخباراتی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق