نیوەرۆی ئەمرۆ لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لەسنووری برادۆست تۆپبارانی گوندی گوڕەشە و گوندی خەلیفان و کەندەگەریان کرد.
هاوکات لە بەرزایی چیادێل سوپای تورکیا بە هاوهن تەقە لە نزیک ئەم گوندانە دەکات و بەهۆی نزیکی تۆپارانەکان لە ئاوای گوندەکان چەندین شوانکار لە ناوچەکە ڕۆیشتوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق