چارەی بنەڕەتی (بابەتێک بۆگفتوگۆ)

ليست هناك تعليقات


دكتۆر دڵشاد عبدلرحمن ( وەزیری پێشووتری پەروەردە)
-
لەوەتەی عێراقی نوێ لەسێ پێکھاتەی شیعەوسوننەوکورد ،بەزۆرەملێ پێکھاتوە ،خوێن لەجەستەی دەچۆڕێ .ھیچ کام لەو سێ پێکھاتەیە جاحاکم بووبن یان مەحکوم لەم جوگرافیای عێراقەدائاسودەنەبون.ھەر بۆبیرھێنانەوە ئەگەر کورد بەشێک نەبوایە لەعێراق شەڕی ئێران عێراق ڕووی نەدەدا،ئەگەر ئەوشەڕە ڕوی نەدایە ،عێراق کوێتی داگیرنەدەکرد،ئەگەر کوێت داگیرنەکرایە نەشەڕی کەنداوی یەکەم وەنەشەڕی کەنداوی دوەم ھەڵدەگیرسا.کەواتە ئەنجامی دروست کردنی ئەم عێراقە کوژرانی سەدان ھەزار خەڵکی بێتاوانی ھەر سێ پێکھاتەکەی عێراق وئێران وکوێت بوە.ئەمە جگە لەوێران کردن وسوتماک کردنی خاک وئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدولەچاڵنانی سەدان ھەزار ژن ومنداڵ وپیر لەسەدان وبگرەھەزاران گۆڕی بەکۆمەڵدا.ئەمەسەرەڕای بوونی چەندین چارەسەری کاتی وڕێکەوتنی جیاجیالەزەمەنی جیاجیادا لەنێوان کوردو نوێنەرانی تری پێکھاتەکان لەعێراقدا .دوا چارەسەرودواڕێکەوتن کەبەتاجی ڕێکەوتنەکان دەزانراو کورد خۆی لەخاڵی بەھێزیەوە بەشداری ئەنجامدانی بوو ،بەشداربونەوەی کوردبوو لەدروستکردنەوەی عێراقی نوێ ،بەڵام ئەنجامی ئەم ڕێکەوتنەش کە بەفیدراڵ بوونی عێراق وبوونی کوردێک بەسەرۆک کۆماری لێکەوتەوە ،گەیشت بەکوێ ؟بەڕاشکاوانە دەڵێم ئەنجامەکەی وەک دەڵێن حەسود بەغیلی پێ نابا .دڕدۆنگی نێوان ھەولێروبەغداھەرلەسەردەمی دروستکردنی ھێزی دجلەو دواتر کێشمەکێشمەکانی دەرھێنان وفرۆشتنی نەوت وغازو ھەتاپەلاماردانی کوردستان لەلایەن ھێزی چەکداری عێراق وحەشدی شەعبی وئەوا نان بڕینی یەکجارەکیشی لێکەوتەوە.بێگومان ناکرێ ئۆباڵی سەرجەم ئەوکارەسات وماڵ وێرانیانەی بەسەر گەلانی عێراقداھاتوە بەکوردیشەوە ھەمووی بخەینە ملی پێکھاتەیەک بەڵام بەدڵنیاییەوە ئۆباڵی عێراقی عەرەبی ھێندەگەورەترە لەئۆباڵی کوردان ھەر بەراوردناکرێن.بەڵام دەتوانین بڵێین ئۆباڵی ھەموان لەئەستۆی دەوڵەتانی داڕێژەری ڕێکەوتننامەی سایکس پیکۆیەو بەتایبەت تریش بەریتانیا کەئەم عێراقەیان بەبێ ویستی پێکھاتەکانی دروست کرد.

بۆ لەڕەگ وڕیشەوەچارەسەرکردنی ئەم دۆخە وبۆڕزگارکردنی نەوەکانی داھاتوی خەڵکی عێراق ودراوسێکانیشی لە ڕووبەڕرونەبونەوەی ئەوکارەسات وشەڕوشۆڕانەی لەسەدساڵی ڕابردودا ڕویان داوە ،ھەڵوەشاندنەوەی ئەم عێراقەیە،لەڕێگای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی سەربەخۆ لەژێرچاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان وتیایدا پرسیار لە خەڵکی کوردستان بکرێ کە دەیانەوێ لەم عێراقەدابمێننەوە یان سەربەخۆبن ،ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە دەبێ ئیلزامی بێ بۆھەموان وبەئاشتیانەو بەپێی ڕێکەوتن دەرەنجامەکانی جێبەجێبکرێن.ھەتا ھێزە سیاسیەکانی عێراق و وڵاتانی ئەندامە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەگەنە ئەوئەنجامە لەسەر سەرکردایەتی سیاسی ئێستای کوردستان پێویستە کەوازلەم گاڵتەجاڕیەی گەڕانەوە بۆبەغدابێنێ ولەجیاتی ئەوە ھەرچی پارەی کۆیان کردۆتەوە لە بیست ونۆساڵی ڕابردوداو بەشێک لەداھاتی سەرمایەدارەنیشتمانپەروەرەکان وداھاتی ملیاردێروملوێنەری بەرھەمی بەخشین وقۆرخکاری ئەو بیست ونۆساڵەیە بھێنن وبیخەنەخزمەت سەرکەوتنی ئەوپرۆژەی سەربەخۆییەو ھاوکات لەگەڵ گەڕاندنەوەی پارەکان ھەرچی نوێنەرانی کوردستانە لەسەرۆکایەتی کۆماروحکومەت وپەرلەمان ودەسەڵاتی دادوەری بگەڕێنێتەوە بۆکوردستان وھەرکەسیش بەغدای ھەڵبژاردو نەگەڕایەوە ئەوە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان ناکاو دەکرێ وەک ھاوڵاتیەکی عێراقە عەرەبیەکە بمێنێتەوە.ئەم بابەتە ئەگەر بەوردی لێی بکۆڵرێتەوە ودوور لەمزایەداتی سیاسی دەکرێ لەماوەیەکی کەمدا پشتگیریەکی زۆری لەناو ھێزەعێراقیەعەرەبیەکان ودنیای دەرەوەش بۆمسۆگەر بکرێ .سەبارەت بەسنوری کوردستانی سەربەخۆش دەکرێ لەسەرەتادا سنوری جوگرافیای ھەرێم بکرێ بە بنەماو ناوچە کێشەلەسەرەکانی ماددەی ١٤٠ یش ھەروابمێننەوە بەپێی دەستوری عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ تالەکۆتادائەویش بەپێی ڕێکەوتن چارەسەردەکرێ.

بێگومان ئەم بابەتە ئەوەھەڵدەگرێ کەتوێژەروڕۆشنبیران بکەونەتاووتوێکردنی و توێژینەوە دەست پێبکەن ودەزگاوناوەندەمیدیاییەکانیش کۆنفرانس ودیداری تایبەتی بۆسازبکەن بەبەشداری نوێنەرانی سەرجەم پێکھاتەو دەرودراوسێکانیش .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif