هەواڵ
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای رێککەوتنی لەگەڵ ئیدارەی کەرکووک بڕیاریدا سەرجەم دەستگیرکراوانی سنووری پارێزگاکە کە لە زیندانەکانی پارێزگای سلێمانی دان، رادەستی ئیدارەی کەرکووک بکاتەوە، پەیامنێری رووداویش رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو زیندانییانە گەیشتوونەتە کەرکووک. هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاندوە "تەواوی بەندکراوانی عەرەبی سووننە کە لە سلێمانی بوون بە چوار پاسی نەفەرهەڵگر گەڕێندراونەتەوە کەرکووک و رادەستی هێزە عێراقییەکان کرانەوە".
رادەستکردنی ئەو زیندانییانە دوای ئەوە دێت، رۆژی سێشەممە 19-5-2020 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئیدارەی کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەردوولا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا بە فەرمی ئەو رێککەوتنەیان راگەیاند.
گەڕاندنەوەی ئەو زیندانییانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە، چوار پاس بوون و گەیێندراونەتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لە کەرکووک.
لەکاتی گەیشتنی ئەو زیندانییانە بەو بارەگایە، پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو "هەموو پشکنینەکان نێگەتیڤ دەرچوون".
ئەمە لەکاتێکدایە لەکاتی کۆنگرە رۆژنامەڤانییە هاوبەشەکەی لە رۆژی سێشەممە، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت ئاماژەی بەوە کرد "پێویستە روون بێت کە تاوانبار و تیرۆریستان ئازاد ناکرێن، بەڵکو رێککەوتنەکە ئەوەیە کە خەڵکی بێتاوان ئازاد دەکرێت کە لیژنە ئەمنییەکانی کەرکووک بڕیاری لەسەر دەدەن بەوەی هیچ کێشەیەکی یاسایی لەسەر نییە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق