سامان عبدلڵە: دەبوو ئێستا باسی سنوری كوردستانمان بكردایە نەك ئەم ململانێ

ليست هناك تعليقات



كوردپلات - هەواڵ
-

لە دیدارێكی تلفزیۆنیدا سەبارەت بەكێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، سامان عبدلڵە وەزیری لە كابینەی پێشوی حكومەتی عێراق وتی: حكومەت بەڕێگایەكی هەڵە دەستیكرد بە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و تەنانەت هاوڵاتیان لە نەوتی سپیش سودمەند نەبوون.

لە دیدارەكەیدا سامان عبدلڵە رایگەیاند: بەپێی دەستور و یاساكانی عێراق هەردوولا چ حكومەتی هەرێم و چ حكومەتی عێراق پابەند نەبوون بە یاساكانەوە و هەریەك بەجۆرێك پێشێلیان كردون،

سەبارەت بە كێشەكانی ئێستای هەرێم و بەغداد ، سامان. عبدلڵە لە دیدارەكەی ئێن ئاڕتی دا، وێڕای ئەوەی ئاماژەیدابەوەی كە هەرێم نەوتی خۆی ڕادەستی عێراق نەكردوە بەڵام وێڕای ئەوەش هێشتا هەرێم حەقیتری لای حكومەتی عێراقیە و پێشتریش نەوتی ڕادەست نەكردوە و حەقی خۆی وەرگرتوە، لە بەشێكیتردا ئاماژەی دا بەوەی كە بەداخەوە لەبری ئەوەی ئێستا سەرقاڵبین بەم ململانێی بودجە و نەوتەوە، ئێستا كە من لە كەركوكم  دەبوو قسەمان لەسەر مادەی ١٤٠ و سنوری خاكی كوردستان بكردایە نەك سەرقاڵی ئەم ململانێ، 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif