ئەم. پەتایە سێ ملیۆن و نیوی تێپەڕاند

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
رۆژی دووشەممە تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا سێ ملیۆن و نیوی تێپەڕاند، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە 248 هەزار و 286 کەس مردوون، زیاتر لە ملیۆنێک و 154 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.

لەماوەی 24 کاژێری رابردوو گۆڕانکاری گەورە لە جیهاندا دەربارەی کۆرۆنا روویانداوە، سێ هەفتەیە ڤێتنام کەیسی نوێی کۆرۆنای تۆمارنەکردووە، لەماوەی 24 کاژێری رابردوو لە چین هیچ کەسێک تووشی کۆرۆنا نەبووە، لە بەرازیلیش کۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە مردوون 7 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

لەهەریەک لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و فەرەنسا مردن بە کۆرۆنا کەمی کردووە، ئەڵمانیا لە ماوەی 24 کاژێردا 679 تووشبووی تۆمارکرد کۆی تووشبووانیش گەیشتە زیاتر لە 165 هەزار کەس.

وڵاتان سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا وردە وردە سەرقاڵی کەمکردنەوەی رێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif