سەرۆكی حكومەت ئەمشەو وتارێك پێشكەش دەكات

ليست هناك تعليقات


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی "گرنگ" ده‌رباره‌ی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش دەکات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات

ئەمڕۆ هەینی 2020/5/22 کاتژمێر 8 ی ئێوارە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی گوتارێکی گرنگ دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش دەکات.

لە گوتارەکەدا، سەرۆکی حکومەت باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کارگێڕی و دارایی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و پرسی لامەرکەزیەتی کارگێڕی و چەندین بابەتی ديكە دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif