بڵێسە جبار فرمان
-
لەیلا قاسم، ئەو کچەی بەبەرگی کوردیەوە لەتەمەنی لاویدا لەسەر بێرو بڕوای کوردایەتیو ئازادی لەسێدارەدرا. لەیلا بەر لەسێدارەدانی داوای بەرگی کوردی رەنگ سوری لەخێزانەکەی کردبو.
سەبیحەی خوشکی لەیلا لەیەکێک لەچاوپێکەوتنەکاندا دەگێڕێتەوە، "پێش لهسێدارهدانی، من و دایكم دوو جار چوینە سهردانی، جاری یهكهم لهیلا داوای جلوبهرگه كوردییه تازهكانی خۆی کرد بۆی ببەین، پێموت جله كوردییهكانت بۆچییه؟ لەوەڵامدا بەزەردەخەنەیەکەوە وتی، من دوای چهند ڕۆژێكی تر دهبمه بووكی كوردسـتان، خاكی كوردسـتان پێشوازیـم لێدهكات، دهمهوێت بهوپهڕی جوانییهوه خاكهكهم له باوهشم بگرێت".
لەیلا قاسم خەڵکی بانمیلی سەر بەشاری خانەقینی کوردپەروەرو لەکوردانی فەیلیە.
لەیلا قاسم لەگەڵ چوار ھاورێی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد، حسن حمە رەشید، ئازاد سکێمان) لەرۆژی ٢٨/٠٤/٩٧٤ دا دەستگیردەکرێنو دوو هەفتە دواتر بەبێ دادگایی کردن لە ١٢/٠٥/١٩٧٤ دا لەسێدارە دەدرێن.
لەیلا لە وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری بەعسدا بێ باکانە دەڵێت، "بەکوشتنی من ھەزاران کورد لەخەوی نەزانی هۆشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستان دەکەم."
لەیلا بوو بەسیمبۆلی بەرخۆدانی ژنی چاونەترسی کورد.
چەندەھا شاعری ناوداری کورد چیرۆکی ئازایەتی و نەبەزی ئەو قارەمانەیان نوسیوەتەوە.
سلام قاسمی برای لەیلا، بەھەمانشێوەی خوشکە شەھیدەکەی لەلایەن رژێمی بعسەوە دەستگیردەکرێت و لەسێدارە دەدرێت.
بانمیل خاوەنی لەیلا قاسمو جبار فەرمانو چەندەھا رۆڵەی قارەمانو کوردپەروەرە. ئێمەش لەسەر رێبازی ئەوان بەردەوام دەبین.
درود بۆ رەوانی بەرزەفریان...
كە تۆ تۆرای لە چاوم وەك خەوی من لە بسكت رەشترە مانگەشەوی من
برۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە كە ناوبانگی پتر دەركرد ئەوی من
بزەی ھاتێ، وتی جەلادی خوێری! بە كەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نیە میدالی ئیفتخارە كە بوومە قارەمانی میڵەتی خۆم
'ھێمن'
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق