نەمردوە و پەیامێكی بڵاو كردەوە

ليست هناك تعليقات

كورد پلات - هەواڵ
-
رادیۆی فەڕمی کۆریای باکور پەیامێکی سەرۆکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا، بەهۆی تەواوکردنی دروستکردنی شارێک بەناوی سامزیون، سوپاسی کارمەندان و کرێکارانی وڵاتەکەی کردووە.

لە نوێترین هەواڵدا لەسەر کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، رادیۆی فەڕمی ئەو وڵاتە، پەیامێکیان بەناویەوە خوێندووەتەوە و تێیدا، سوپاسی کارمەندانی دەوڵەتط و کرێکارانی کردووە و ئەوەش، ئاماژەیەکە بۆ جێگیربوونی دۆخی تەندروستی سەرۆکەکەی کۆریای باکور.

پێشتر، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رۆژی ١٢ی ئەم مانگە، نەشتەرگەری دڵ بۆ سەرۆکی کۆریای باکور کراوە و لەوکاتەوە، هیچ دەرکەوتنێکی لە میدیای کۆریای باکوردا نەبووە و ئەوەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی یاخود هەبوونی تەندروستییەکی زۆر خراپ و ناجێگیر.

ئەوەش هاتبوو، تیمێکی چینی، کە لەناویاندا پزیشک و راوێژکاری تەندروستی هەن، بە مەبەستی هاوکاریکردنی سەرۆکی ئەو وڵاتە، چوونەتە کۆریای باکور.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئاژانسی رۆژانەی کۆریای باکور (Daily NK) کە ئۆفیسەکەی لە کۆریای باشورە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک لە کۆریای باکورەوە، بڵاویکردووەتەوە، تەندروستی کیم جۆنگ ئون بەرەو باشبوون و چاکبوونەوە دەچێت.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی سەرۆکی کۆریای باکور، میدیاکانی جیهان بە گرنگییەوە باسیان لەوە دەکرد کە لە حاڵەتی گیانلەدەستدانیدا، دەبێت کێ جێگای بگرێتەوە. لەوبارەیەوە، تیشکیان دەخستە سەر کیم یو جۆنگ، خوشکی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif