قوباد تاڵەبانی: ئەولەویەتی كاری حكومەت دابینكردنی موچەیە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-

جێگری سە‌رۆكی حکومەتی رایگە‌یاند: ئە‌ولە‌ویە‌تی حكومە‌تی ھە‌رێم پاراستنی تە‌ندروستی ھاوڵاتیان و‌ دابینكردنی شایستەییەكانی مووچە‌خۆرانە‌، بۆیە‌ دە‌بێت ھە‌وڵە‌كانمان لە‌وبارە‌یە‌وە‌ درێژە پێ بدە‌ین.‌

 ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ 26ی نیسان، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە تەلاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە‌ ھە‌ولێر، لە‌گە‌ڵ ئەندامانی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق كۆبوویە‌وە‌.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دواپێشھاتە‌كان و دە‌رئە‌نجامە‌كانی دوایین سە‌ردانی وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم بۆ بە‌غدا كرا.
لە سە‌رە‌تای كۆبوونە‌وە‌کەدا شاندی دانوستانكار دە‌رئە‌نجامی سەردانەکەیان بۆ بە‌غدا و دۆخی دارایی ئێستای عێراقیان خستە‌ڕوو. شاندەكە ئاماژەیان بەوەدا داهاتی نەوتی عێراق بە رێژەیەکی زۆر دابەزیوە و کورتهێنانێکی زۆر گەورە لە نێوان داهات و خەرجییەکانی حکومەتی فێدرالیدا دروست بووە. باسیان لەوەشکرد بەهۆی ئەم کورتهێنانەوە لە بەغدا فشاری سیاسی هەیە بۆ شكستهێنان بە‌ لێكگە‌یشتنی پێشووی ‌نێوان ھە‌رێم و بە‌غداد.

لە‌ کۆبوونەوەکەدا جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند: ئە‌ولە‌ویە‌تی حکومەت پاراستنی ژیانی ھاوڵاتیان و دابینكردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانە‌، بۆیە‌ ھە‌موو ھە‌وڵێك دە‌دە‌ین و درێژە بە‌ ھە‌وڵە‌كانیشمان دە‌دە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی بژێوی خە‌ڵك دابین بكە‌ین و تە‌ندروستییان بپارێزین، هەروەها جەختی كردەوە شكست بە‌و ھە‌وڵانە‌ دەهێنین كە‌ ئامانج لێیان زەوتکردنی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھاوڵاتیانی ھە‌رێمی كوردستانە‌.

قوباد تاڵە‌بانی راشیگەیاند کە دەبێت بەوپەڕی شەفافیەتەوە بەردەوام لە پەیوەندیدا بین لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی بەغدا و فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانی عیراق.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جێگری سە‌رۆكی ئەنجومەنی وە‌زیران بە‌ وە‌فدی دانوستانكاری راگە‌یاند:‌ ‌ دە‌بێت بە‌ئاشكرا و بە‌ شێوازێكی شەفافتر زانیارییە‌كان و دواپێشھاتە‌كان بۆ خە‌ڵكی كوردستان ڕوون بکرێتەوە.
Awena

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif