پێکهاتەی خێزانی کیم جۆن ئون و ئەگەرەکانی دوای مردنی

ليست هناك تعليقات


كوردپلات - ڕاپۆرت
-
لەئێستادا، بەپێی راپۆرتە جیهانییەکان، باری تەندروستی کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور ناجێگیرە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دڵ، پرسی جێگرتنەوەی ئەو سەرکردە گەنج و توندڕەوەی کۆریای باکور لەزۆربەی میدیاکانی رۆژئاوادا وروژێنراوە.

بەهۆی ئەوەی لەدوای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی خەڵکی کۆماری کۆریا لەساڵی 1948-ەوە تەنها خێزانی کیم کە دامەزرێنەری ئەو پارتە بون دەسەڵاتداری یەکەمی پارتەکە و حکومداری کۆریای باکور بون، لەئێستاشدا چاوەڕێدەکرێت تەنها ئەندامانی نزیکی ئەو خێزانە ببنە جێگرەوەی کیم جۆن ئونی تەمەن 36 ساڵ.

ژیاننامەی کیم جۆن ئون

هەرچەندە زانیاری زۆر لەبارەی قۆناغەکانی سەرەتای ژیانی نەزانراوە، بەڵام وەک دەوترێت لە هەشتی کانونی دوەمی ساڵی 1984 لەدایکبوە و تەمەنی 36 ساڵە. کیم جۆن ئون لەساڵی 2009 لەگەڵ ری سۆل جو هاوسەرگیری کردوە و سێ منداڵی هەیە کە تەنها منداڵی دوەمیان ناسراوە کە کچە. دایکی کیم جۆن ئون کوڕی (کۆ یۆنگ هی) گۆرانیبێژی ئۆپرا بوە و باوکیشی کیم جۆن ئیلی سەرۆکی پێشوی کۆریایە کە ساڵی 2011 کۆچی دوایی کرد.

کیم زانکۆی کیم ئیل سۆنگی تەواوکردوە لەنێوان ساڵانی 2002 بۆ 2007 و پێشتریش کەسی یەکەمی کۆمسیۆنی بەرگری نیشتیمانی کۆریا بوە.

هەرچەندە کیم چەند ریفۆرمێکی ئابوری و کشتوکاڵی ئەنجامداوە، بەڵام سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و توندئاژویی ئەو دەسەڵاتە لەسەر دەستی ئەودا هەر بەردەوامە.

کیم سێیەم کوڕی کیم جۆن ئیل بوە کە لەساڵی 1994-ەوە تا ساتی مردنی سەرۆکایەتی پارتەکەی و حکومەتی وڵاتەکەی کرد.

مردنی سەرکردەکانی کۆریای باکور چۆن رادەگەیەنرێت؟

هەرچەندە کۆریای باکور و پێکهاتەی خێزانی کیم زۆر ئاڵۆزە و زۆربەی زانیارییەکان بەهێنی دەپارێزرێن، بەڵام لەماوەی رابردودا بەهۆی ئەوەی راگەیاندنی روداوە گرنگەکانی پەیوەندیدار بەئاسایش و ئابوری وڵاتەوە هەرلە هەواڵی خۆش و هەواڵی مردنی کەسایەتییەکان لەلایەن (ری چون هی)، ژنە فەرماندە و بەناوبانگی کۆریاوە خوێنراوەتەوە، پێدەچێت لەئەگەری مردنی کیم جۆن ئوندا بەهەمان شێوە هەواڵەکە لەلایەن (ری چون هی)ەوە بخوێنرێتەوە.
هەواڵی مردنی کیم جۆن ئیلی باوکی کیم جۆن ئون لەساڵی 2011 و باپیریشی لەساڵی 1994 لەلایەن هەمان کەسەوە خوێنراوەتەوە.

کێ دەبێتە جێگرەوەی کیم جۆن ئون؟

وەک دەزانرێت تەواوی جوڵە و ژیانی خێزانی کیم نهێنییەو دەستکەوتنی زانیاری لەبارەیانەوە ئاسان نیە، بەڵام دەوترێت کیم سێ منداڵی هەیە تەنها منداڵی دوەمیان دەرکەوتوە کە کچە و ئەوانی دیکەش زۆر منداڵن و لەتەمەنی جێگرتنەوەی باوکیاندا نین.

ئەوەی زیاتر ئەگەری جێگرتنەوەی کیم جۆن ئونی هەیە خوشکە بچوکەکەی( کۆم یو جۆنگ)-ە کە تەمەنی تەنها 31 ساڵە، نزیکترین راوێژکاری خۆیەتی و وەک نوێنەری تایبەتی خۆشی بۆ چەندین شوێنی ناردوە لەوانە ئۆڵۆمپیاتی زستانە لەکۆریای باشور، هاوکات لەم چەند ساڵەی دوایدا بەشداری تەواوی دانیشتنە تایبەت و دوقۆڵییەکانی ناوبراوی کردوە.

هەروەها کیم یۆ جۆنگ، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدارە و لەئێستادا بەناوبانگترین کەسایەتی خێزانی کیم-ە.

ئەوەی چانسی چونە پێشەوەی خوشکی بچوکی کیم کەمدەکانەوە ئەوەیە ئەو وڵاتە کۆنەپارێزە و تائێستا هیچ کات ژن نەبوەتە کەسی یەکەم و بڕیاردەر.

زڕبرای گەورەی کیم کە ناوی (کیم جۆنگ نام) بو بەپێی ریزبەندی خێزانی چاوەڕێدەکرا جێگرەوەی یەکەمی باوکی بێت، لەساڵی 2017 فرۆکەخانی کولا لامپور تیرۆرکرا و زۆر بەی بۆچونەکانیش لەگەڵ ئەوە بون کە بەدەستی پیۆنگیانگ کوژراوە.

کیم، برایەکی لەخۆی گەورەتری هەیە کە ناوی (کیم جۆنگ چۆل)-ە، بەڵام ئەو هیچ مەیلێکی بۆ کاری سیاسی نیشان نەداوە.

بەهەمان شێوە لەو چوارچێوە خێزانییەدا، ژنەکەی کیم جون ئون هەیە کە ناوی (ری سۆل جو)-ە کە جیاواز لەژنی سەرۆکەکانی پێشوی وڵاتەکەی ناونیشانی خانمی یەکەمی پێدراوە لەساڵی 2018.

تائێستا لەبارەی چالاکییە سیاسییەکان و ئەگەری جێگرتنەوەی کیم جۆئون لەلایەن ژنەکەیەوە یان پێگەی ئایندەی دوای مردنی مێردەکەی نەزانراوە.

کەسایەتییەکانی دیکەی دەرەوەی بازنەی خێزانی کیم

کیم پیۆنگ ئیل زڕمامی کیم جۆن ئونە و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لەچەندین وڵات کردوە، ئەو دوای ئەوەی بۆ کۆتاجار باڵیۆزی کۆریای باکور بو لەکۆماری چیک، بانگێشت کرایەوە پیۆنگیانگ و دوای ئەو بانگکردنەوەیە هیچ چالاکییەکی سیاسی نەبوە و لەمیدیاکانەوە دەرنەکەوتوە.

فیگەرەکانی ناو پارتی دەسەڵاتدار

هەرچەندە تائێستا روینەداوە کە بنەماڵەی کیم پێش خۆیان کەسێکیان بەجێگرەوە دەستنیشان کردبێت یان کەسێکیان لەدەرەوەی خێزانی خۆیان وەک کەسی یەکەمی حزب دیاریکردبێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکان چۆی ریۆنگ های، کە یەکێکە لەبڕیار بەدەستە باڵاکانی پارتی کرێکاران و کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی حکومەتە کەسێکی بەتوانایە و پێدەچێت دوای کیم پێگەی لە حکومەت و پارتی دەسەڵاتداردا گەورەتر ببێت.

بەپێی زانیارییەکان، پێدەچێت چۆی ریۆنگ های پەیوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ خێزانی کیم هەبێت، لەمیدیاکانی کۆریای باشورەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە کوڕی چۆی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو خوشکەی کیم جۆن ئون کردبێت کە ئەگەری جێگرتنەوەی لە حکومەت و دەسەڵاتدا هەیە.

و:خەندان - ڕاپۆرت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif