بڵێسە جەبار فەرمان: ئێمە هەڵەمان كردوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، "ئێمە ھەڵەمان کردوە، ھەمیشە لەگەڵ ئەوەبوم دان بە ھەڵەی خۆماندا بنێین و داوای لێبوردن بکەین، کە ھەڵە دەکەین، یەکەم ھەنگاو بەرەو باش بون دان بە ھەڵەدا نانە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ھەموان بەشی خۆمان لە بەرپرسیارێتی ئەو ھەڵانە بەردەکەوێت، لە ھاوڵاتییەکی سادەوە کە بەژدار بوە لە سەرخستنی ئەم حزبانە تا سەرکردەکان و سەرۆکەکان".

بڵێسە جەبار فەرمان باسی لەوەشکردوە، "پێش ساڵێک ئەم ڕاستیە تاڵەم وت و بە جاش و خۆفرۆش لەقەڵەم درام، ھەموی لایەنەکان تاوانی ئەم دۆخەی ھەرێم ئەخەنە ئەستۆی یەکتری، میللەت شەکەت و ماندوە بە دەست سیاسەتی ھەڵەی سەرانی حکومەت، ھیچ تەزحیەیەک نەماوە میللەت نەیدات و ھەمو کات خۆراگر بوە و پشتگیری حکومەتی کردوە، بەڵام حکومەت بێباکە و نوستو".

ئەوەشی خستەڕو، حکومەت مەبەستی پارتی نیە بە تەنھا، بەڵکو "لە دیدی منەوە یەکێتی تاوانبارە گەورەکەیە، کە قبوڵی کردوە گەر شەریکیش نەبوبێت، سیاسەتی ھەڵەی سەربەخۆیی ئابوری و پشتکردنە بەغدا و گوێنەدان بە رای نێودەوڵەتی، باجەکەی قورس کەوتەوە وە بەرە و ھەڵدێری خراپتر ھەنگاو دەنێین، چونکە ھەر ھەمان ئەو کەسانە بەم رۆژەیان گەیاندین نەخشە داڕێژەرن".
و:ئاوێنە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif