دادگایی دەكرێت

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - سپۆرت
-
بەگوێرەی تازەترین هەواڵ سەبارەت بە (ناسڕ خلێفی) سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان و بەڕێوەبەری گروپی (بی ئین سپۆرتس)بەهۆی ئەنجامدانی کارێکی گوماناوی دادگایی دەکرێت.

ماڵپەڕی (فیدڕال نیوز نتووک )ی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە کە خلێفی دەبێت بۆ 14ی مانگی 9ی ئەمساڵ لە سویسڕا لەسەر کارێکی گوماناوی سەبارەت بە مافی وەرگرتنی پەخشکردنی مۆندیال دادگایی دەکرێت و لێکۆڵینەوەشی لەگەڵ دەکرێت، بەگوێرەی هەواڵەکە ناسر خلێفی ڤێلایەکی گرانبەهای لە دورگەی سێردینیا بە بەرپرسێکی گەورەی فیفا داوە بۆ ئەوەی مافی پەخشکردنی هەردوو مۆندیالی 2026 و `2030 بە کۆمیپانیاکەی ئەوان بدرێت.

جێی ئاماژەیە خلێفی جگە لەو کێشەیە لە چەندین کێشەی دیکەش لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان تێوەگلاوە کە پەیوەندی بە یاساکانی پارەی خاوێن هەیە، کە ئەویش تایبەتە بە گرێبەستەکانی یانە فەرەنسییەکە لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif