دوو ملیار دۆلار زیان بەر فۆرت ئەكەوێت

ليست هناك تعليقات




كورد پلات - ئابوری
-
كۆمپانیای فۆڕد لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ، بەبڕی 2 ملیار دۆلار زیان تۆماردەكات.

كۆمپانیای فۆڕد مۆتۆڕی ئەمەریكی رایگەیاند، بەھۆی لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بەبڕی 2 ملیار دۆلار زیانی تۆماركردووە.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشدا، كۆی داھاتی كۆمپانیاكە، كە خۆی لە فرۆشی ئۆتۆمبێل و پارەداركردن دەگرێتەوە، بەرێژەی 14.9% دابەزیوە و گەیشتووەتە 34 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.

فۆڕد پێشبینی دەكات، لەگەڵ داخستنی كارگەكانی دیكەی لە ئەمەریكا باكوور، زیانی زیاتریش تۆماربكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا كۆمپانیاكە رایگەیاند، فرۆشی ئۆتۆمبێل لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بەرێژەی 12.5% داكەوتنی تۆماركردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif