دوای ٣٠ ساڵ چەند نهێنیەكی مارادۆنای ئاشكراكرد

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - سپۆرت
-
بەر لە 30 پێش ئێستا لە مۆندیالی 1990 هەڵبژاردەی ئارجەنتین بە 9 یاریزان بە تاکە گۆڵێک بە پەناڵتیەکی (بریمە) کە هەرای زۆری نایەوە توانی مۆندیال بباتەوە و فرمێسک بە (دیگۆ مارادۆنا)ی باشترین یاریزانی ئەوکاتی جیهان بڕێژێت.

دوای 30 لەو یارییە (ئیدگاردۆ کۆدیسال)ی ناوبژیوانی مەکسیکی ئەو یارییەی کۆتایی مۆندیالی ڕۆمای 1990 لە چاوپێکەوتنێکی بۆ ڕۆژنامەی ماڕکا هەندێک هەڵسوکەوتنی ناشرینی مارادۆنای ئاشکرا کرد و گوتی کە ئەویش لەو یارییە شایەتی ئەوە بوو بە کارتی سوور دەربکرێت، ، کۆدیسال دەڵێت “ئەو شەوە هەرگیز لە یاد ناکەم، من خۆم دەمزانی کە مارادۆنا وێرای ئەوەی باشترین یاریزانی جیهان بوو، بەڵام ڕەوشتی لە یاریگا باش نەبوو، بەر لە دەستپێکی یارییەکە کاتیک سروودی نیشتمانی ئارجەنتین دەگوترا مارادۆنا لە وەڵامی فیکەی هەندێک لە هاندەران بەئاماژەیەک بەپەنجەکەی سووکایەتی بەهەموو یاریگا کرد، هەر لەوێ شایەنی کارتی سوور بوو، دواتر وێرای ئەوەی چەند جارێک لە نێو یاری تانەی لە بڕیارەکانم دا لە کاتی دەرکردنی بیدرۆ لە خولەکی 65 هاتە لام و بەڕووی منی و قیژاند و گوتی ” تۆ لەگەڵ فیفا دزییەکی چەکداری لە ئێمە دەکەی تا جامەکە بەئەڵمانیا بدەن!

کۆدیسال دەڵێت دوای پەناڵتیەکەی ئەڵمانیا و تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم یاریزانێکی دیکەی ئارجەنتینم بەهۆی کارێکی نابەجێ بە کارتی سوور دەکرد ئەو کات جارێکی دیکە چەندین یاریزانی ئارجەنیتنی جڵەویان لەدەست دا لەوانە مارادۆنا کە تەنها بە کارتێکی زەرد ڕزگاری بوو، لەکۆتاییدا ناوبژیوانەکە دووپاتی دەکاتەوە کە مارادۆنا لە نێو یاریگا هەمیشە کاری خراپ ئەنجام دەدات و دەڵێت من لە یاری کۆتایی چەند جارێک ئاگادارم کردەوە کە هێور ببێتەوە بەڵام ئەو هیچی لە بیر نەبوو و نازانێت پابەند بوون هەر چییە !

جێی ئاماژەیە لەو یارییە دوای فیکەی ناوبژیوان مارادۆنا بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەتوندی دەگریت و خەمێکی زۆر لە لەدەستدانی جامی مۆندیال بۆ دووەم جار لەسەر یەک دەخوات، زۆر لە بینەرانی ئەو یارییەش پێیان وابوو کە ئارجەنتین غەدری لێ کراوە و (هافیلاج)ی سەرۆکی ئەو کاتی فیفا کە بەڕازیلی بوو ڕۆڵی هەبووە، لەوەی کە ئارجەنتین جامەکە نەباتەوە، ئەویش بەهۆی ڕکابەرێتی توندی مێژوویی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی سامبا و تانگۆ کە هەموو جیهان پێی دەزانێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif