كوردپلات - هەواڵ
-
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند،حزبوڵای لوبنانی خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و کار و چالاکییەکانیان قەدەغە دەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، هۆرست سیهۆفر وەزیری ناوخۆ واژووی لەسەر بڕیارەکە کردوە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،هێزە ئەمنیەکانی ئەڵمانیا ڕاسپێردراون سەرجەم چالاکی و جموجوڵەکانی حزبوڵا قەدەغە بکەن و ئەندامەکانیان دەستگیربکەن.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئەڵمانیەکان، زیاتر لە ١٠٥٠ کەس لەو وڵاتە ئەندام و لایەنگری حزبوڵای لوبنان و لە ئێستادا بە مەترسی دادەنرێن.
حزبوڵای لوبنانی یەکێکە لە حزبەکانی لوبنان و خاوەنی هێزی چەکدارە و لەلایەن ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق