بەشیر حداد: بابەتی نەناردنی شایستە داراییەكان چارەسەر دەبێت

ليست هناك تعليقات
كوردپلات - هەواڵ
-
د. بەشیر حەداد ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بابەتی نه‌ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر دەبێت.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌، د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووه‌، بابەتی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر دەبێت و ئەوان وەکو دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانئی عێراق بەردەوام دەبن لەکارەکانیان، کە یەکێک لەو کارانەش بەدواداچوون و چاودێریکردنی کارەکانی حکومەتە.

بەشیر حەداد ده‌ڵێت، "دواخستن و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نایاساییە، چونکە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ و دوای گلدانەوەی بەشە نەوتی رادەستنەکراو، پێویستە لەسەر حکومەتی فیدراڵ ئەو بەشەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە دەمێنێتەوە بینرێت."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif