قەرارگای خاتەمولئەنبیای ئێران دەڵێت، ئەمریکا هێرش بکاتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی، ئەوانیش کاردانەوەی تووندیان دەبێ.
قەرارگای خاتەمولئەنبیا بڵاویکردەوە: "ئەمریکا هەڕەشەی هێرشکردنەسەر دامەزراوەی ئەتۆمی و هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە."
قەرارگای خاتەمولئەنبیا دەڵێت: "ئەگەر سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا بچێتە قۆناخێکی لەو شێوەیەوە، ئەوا وەک پەرەپێدانی جەنگ لە ناوچەکەدا هەژماری دەکەین و هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، هاوپەیمان و لایەنگرانی ئەو وڵاتە یاخی و شەڕخوازە، دەکرێنە ئامانجی هێرشی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران."
لە هەمان کاتدا دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دایە ئێران کرد و رایگەیاند، دەکرێت "بەم زووانە" هێرش بکەنە سەر ئەو شوێنانەی تاران ئامێر و مادە ئەتۆمییەکانی تێدا شاردووەتەوە.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق