هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ماکسیم روبن کونسولی گشتی روسیای فیدرال، باسیان لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکردوەتەوە
د.هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا باسیان لە لەسەر کۆی هاوکێشە ناوخۆیی و عێراقی و هەرێمایەتییەکان کردوەو، جەختیان لەوە کردوەتەوە کە کارا نەبوونی پەرلەمان پاش نزیکەی دووساڵ لە هەڵبژاردن هیچ پاساویكی سیاسی و یاسایی و نیشتیمانی هەڵناگرێت و ئەو هێزو لایەنەی کورسی پەرلەمانی هەیە و رێگرن یان ئامادە نین پەرلەمان کارا بێت ئەوان بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی و مێژوویی لە ئەستۆ دەگرن
جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە پارتی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە و ئەوەی لە ئەستۆی بووە لە گفتوگۆی نزیک بە ۲٠ مانگ و نەرمی نواندن و ئیمزا کردنی ریککەوتنی سیاسی و پەیام و سەردان و گفتوگۆکان ئەنجام دراون و ئەو کاتیش و ئیستاش ئامادەین بۆ بەشداری لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق