هێمن هەورامی: کاراکردنەوەی پەرلەمان بناغە و دەستپێکی دەرچوونە لەم دۆخی چەقبەستووە

ليست هناك تعليقات




د.هێمن هەورامی: کاراکردنەوەی پەرلەمان بناغەو دەستپێکی دەرچوونە لە دۆخی چەقبەستوویی و هەر لایەک لەبەردەم بەرپرسیارێتی سیاسی و یاسایی و نیشتیمانییە بەرامبەر قەوارەی هەرێم و متمانەی دەنگدەران و خەڵکی کوردستان.

"دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی هەنگاوێکی گرنگ و چارەنووسسازە و پارتی خوازیارە سەرجەم لایەنەکان هاوکاربن"

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی پێشوازیکردنیان لە لیو جون کونسولی گشتی کۆماری میللی چین و جێگرەکەی جەختیان لە هەڵوێستی نەگۆڕ و بەردەوامی پارتی کردەوەتەوە کە مەرجی سەرەکی و زەمینە سازی بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویی سیاسی ئێستای کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمان و بەرپرسیار بوونی هەموو لایەکە بەرامبەر ئەو ئەرکە یاسایی و سیاسی و نیشتیمانیەی کە وەک بەرئەنجامی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ۲٠ ی ۱٠ ی ۲٠۲٤ لەئەستۆی سەرجەم هێزە بەشداربووەکانە.

"بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویی، کاراکردنەوەی پەرلەمان و بەرپرسیار بوونی هەموو لایەکە بەرامبەر ئەو ئەرکە یاسایی و سیاسی و نیشتیمانیە گرنگە"

لە درێژەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە: لەم رووەوە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی کە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە رایگەیاند هەنگاوێکی گرنگ و چارەنووسسازەو پارتی خوازیارە سەرجەم لایەنە بەرێزەکان هاوکار بن لە هینانە دی ئەرکی سیاسی ونیشتیمانی بەوەی پەرلەمان کارا بکریتەوە و ریرەوی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان ببرێنە ناو دامەزراوەی پەرلەمان. لە بارەی دوایین رەوشی سیاسی کوردستانەوە، هەڵوێست و سەرنج و سیاسەتی پارتیمان روونکردەوە بەوەی کە پارتی وەک هێزی براوەی یەکەم لە دوایین هەڵبژاردندا بە ٤٠٠ هەزار دەنگ پێش هەردوو هێزی دووەم و سێیەمی کوردستانە و مافی دیموکراسی و سیاسی خۆیەتی ئەم ئەنجامانە وەک بنەمایەک لە گفتوگۆکانیدا بەکار بێنیت بەلام لە ریککەوتنی سیاسی لەگەل یەکیتی کە دوای نزیکەی شەش مانگ گفتوگۆ لە ئایاری ۲٠۲٥ ئیمزا کراوە بنەمای شەراکەت و سازان کراوەتە بناغەی ریککەوتنی سیاسی نیوان پارتی و یەکیتی.
لە بارەی دوایین پەرەسەندنی پەیوەندییەکان لەگەل حکومەتی فیدرالی و ریککەوتنی حکومەتی هەریم و حکومەتی فیدرالی لەسەر بابەتی گومرگ و ئەسیکۆدا و وەبەرهێنان و چەندین بابەتی دیکە وردەکاری پێویست خرایە روو. لە بارەی یادی ۱٠٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کۆمۆنیستی چین و ئەو بەرنامە و پرۆژانەی بۆ یادکردنەوەی حزبەکەیان ئەنجامی دەدەن ، کونسولی چین وردەکاری خستە روو و ئاماژەی بە قوڵایی ستراتیژی پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کۆمۆنیستی چین کرد و هیوای بەردەوامی و قوڵبوونەوەی زیاتری ئەم پەیوەندییانەی خواست.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif