فارس نەورۆ ڵی
-
دوای یەکەم لێدوانی Donald Trump، لەسەر ئەوەی گوایە چەکی ناردووە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا لەنێوان حیزبەکان دیار نەماوە و ون بووە. من نازانم چەک هاتووە یان نەهاتووە؛ ناشزانم کە ترامپ بە چی مەبەست ئەو قسەیەی لەوکاتەدا کردووە.
بەڵام، بەداخەوە، وەک شتەکانی دیکە لە کوردستان، ئەم مەسەلەیە بووە بە گیروگرفت. ، گرفتەکە ئەوەیە کە حیزبێک دەڵێ لەو لایە، ئەوی دیکە دەڵێ نا، لەو لاترە.
ئەم مەسەلەیە چەندە بۆ متمانەی خەڵک گرنگە؛ چونکە بێمتمانەی زیاتر لەنێوان خەڵک و حکومەت و پرۆسەی سیاسی دروست دەکات. ئەوەندەش بۆ سەمعەی کورد خراپە، لە ئاستی جیهاندا. من قسەم لەسەر ئەوە نییە کە چەکەکان هاتوون یان نەهاتوون، لای کێیە! یان لای کێ نییە.
بەڵام، ئەگەر ئەمریکا چەکی ناردبێت، بەدڵنیاییەوە خۆی دەزانێ چەکەکانی بە کێ داوە و لای کێیە، فراشراوە یان سوتێنراوە، یان تەقێنراوەتەوە. ئیتر پێویست ناکات یەکتری پێ ئیستیفزاز بکەن.
دواجار، ئەم چیرۆکەش دەخوێنینەوە و لە ڕاستییەکەی تێدەگەین و لەئامانجی پشت لێدوانەکەی سەرۆک ترامپ تێ دەگەین هەر نەدۆزرایەوە چار نیە دەبێ بڕۆین لە بازاڕی چە ک فرۆشان پەیدای کەینەوە ……

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق