بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێش جەنگ و ئێستا

ليست هناك تعليقات


جەنگی ئەمریکا/ئیسرائیل لەگەڵ ئێران مانگێکی تێپەڕاندووە و لێکەوتەی گەورەی لەسەر بازاڕەکانی نەوت و گاز و بەرهەمە نەوتییەکان لە ئاستی جیهاندا هەبووە. عێراق و هەرێمی کوردستان کە بڕبڕەی پشتی داهاتەکەیان فرۆشی نەوتە، بەرهەمهێنانیان 3.2 ملیۆن بەرمیل کەمکردووەتەوە، ئێستا دەتوانن تەنیا نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکەن.

پێش جەنگ لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت 4.5 ملیۆن بەرمیل بوو، کە 314 هەزار لە هەرێمی کوردستان بووە و ئاستی هەناردەی عێراق رۆژانە 3 ملیۆن و 567 هەزار بوو، کە 198 هەزار بەرمیلی لە هەرێمی کوردستان بووە / شوبات 2026.

ئێستا عێراق و لە هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان 1 ملیۆن و 332 بەرمیل کە 80 هەزاری لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانە، واتە 3.2 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبووەتەوە، کە 250 هەزاری لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق زیاتر بەهۆی داخستنی تەنگەی هورمز و نەبوونی کۆگای نیشتمانی و کشانەوەی کۆمپانیا هاوبەشەکان کە لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان لە 41 کێڵگە بەرهەمهێنانی نەوتی لەکۆی 67 کێڵگەی نەوتی و گازی هەیە و زۆرترین بەرهەمهێنانی نەوت دەکەوێتە پارێزگای بەسرەوە.

کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرێژەی زیاتر لە 70٪ بەهۆی راگرتنی کارەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بووە، کە لەسەرەتای شەڕەوە بەرهەمهێنانیان راگرت و کارمەندەکانیان کشاندەوە و تاوەکو ئێستاش کێڵگەی نەوتی سەرسنگ دووجار بە درۆن کراوەتە ئامانج و زیانێکی گەورە بەر کۆگاکانی نەوت لە کێڵگەکە کەوتووە.

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان

پێش جەنگ / هەزار بەرمیل

کێڵگەی تاوکی و پیشخابوور / لەلایەن دی ئین ئۆ نەرویژی
78
کێڵگەی سەرسنگ / لەلایەن ئیچ کەی ئین ئەمریکی
22
کێڵگەی ئەترووش / لەلایەن ئیچ کەی ئین ئەمریکی
32.5
کێڵگەی شێخان / لەلایەن گەڵف کیستۆنی بەریتانی
41.5
کێڵگەی سەرتا / لەلایەن گەنەل ئینرجی تورکی
0
کێڵگەی تەقتەق / تی تی ئۆ پی کۆ / ئاداکس پیترۆڵیوم چینی
3
کێڵگەی سەرقەڵا / گازپرۆم رووسی
8.5
کێڵگەی خورمەڵە / کار گرووپ هەرێمی کوردستان
90
کێڵگەی هەولێر / فۆرزە ئۆیلی سویدی-کەنەدی
9
کێڵگەی عەین سفینی / هەنت ئۆیلی ئەمریکی
6
کێڵگەی بجیل / رۆزنەفت رووسی
4
کێڵگەی گازی کۆرمۆر /گازی کۆندینسەێت / دانەگاز ئیماراتی
20

کۆی گشتی 314.5 هەزار بەرمیل

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا / هەزار بەرمیل

کێڵگەی تاوکێ
0
کێڵگەی پیشخابوور
0
کێڵگەی ئەترووش
0
کێڵگەی سەرسنگ
0
کێڵگەی شێخان
0
کێڵگەی عەین سفینی
6
کێڵگەی بجیل
4
کێڵگەی هەولێر
4
کێڵگەی خورمەڵە بەتێکڕا
58
کێڵگەی تەقتەق
2
کێڵگەی گازی کۆرمۆر /گازی کۆندینسەێت
0
کێڵگەی سەرقەڵا
6

کۆی گشتی 80 هەزار بەرمیل

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکان لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵ پێش شەڕ / هەزار بەرمیل
کۆی گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە
3050
کۆی گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور
450
کۆی گشتی کۆمپانیای نەوتی میدلاند
92
کۆی گشتی کۆمپانیای نەوتی میسان
358
کۆی گشتی کۆمپانیای نەوتی زیقار
194
کۆی گشتی بەنزیکەی = 4144 هەزار بەرمیل

ئێستا: ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەکان لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵ عێراق بەپێی کۆمپانیاکان / هەزار بەرمیل:

کۆمپانیای نەوتی بەسرە لە کێڵگەی نەوتی باکووری رۆمەیلە و زوبیر
638
کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کێڵگەکانی کەرکوک
380
کۆمپانیای نەوتی میسان
20
کۆمپانیای نەوتی میدلاند
122
کۆمپانیای نەوتی زیقار
92
کۆی گشتیی کێڵگەکانی عێراق = 1252

تۆپ 10 کێڵگەکانی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە پێش جەنگدا

کێڵگەی نەوتی رۆمەیلە / بی پی بەریتانی و پیتۆچاینا چینی و سۆمۆ
1350

رۆژئاوای قۆڕنە -1 / پیترۆچاینا چینی و ئینپێکس ژاپۆنی
430
رۆژئاوای قۆڕنە -2 / لوکئۆیڵ رووسی و و ئینپێکس ژاپۆنی – شیڤرۆنی ئەمریکی
380
کێڵگەی کەرکووک (کەرکووک – جەمبوور - غەباز) / کۆمپانیای نەوتی باکوور – بی پی بەریتانی
320
کێڵگەی زوبێر / ئینی ئیتاڵی - ئۆکسیدینتاڵی ئەمەریکی و کۆگاس کۆریای باشوور
370
کێڵگەی مەجنوون / کۆمپانیای نەوتی بەسرە
200
کێڵگەی حەیفایە / کۆمپانیای سی ئین پی سی چینی - تۆتاڵ ئینرجی فەرەنسی و پیترۆناس مالیزی
200
کێڵگەی میسان / کۆمپانیای نەوتی میسان
200
کێڵگەی ناسریە / کۆمپانیای نەوتی زیقار
100
کێڵگەی کەرکووک - نێوەڕاست فۆرات / کۆمپانیای نەوتی عێراق
75

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif