مەریوان جەبار
-
سیستەمی دەسەڵاتداری لەکۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەندەی سیستەمێکی مەزهەبییە ئەوەندەسیستەمێکی سیاسی نیە کە ئاسان لە بڕیار و بۆچونەکانی پاشەکشە بکات، بەڵکو بە ئەوپەڕی بڕوابەخۆبوونەوە بەبێ گوێدانە دەرئەنجامەکانی بڕیارەکە، ئامادەیە لەپێناو ئەو بڕیارەدا بجەنگێت کە لەوپەڕی قەناعەتی خۆیەوە دەیدات، پێشتر کوژرانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەڕی پێشوی ئێران و چەندین سەرکردە و فەرماندە و زانای ئەتۆمی تری ئێران دەرخەری ئەوڕاستیەن کە ئێران تەنانەت ئامادەیە گیان و ژیانی سەرۆک و سەرکردەکانیشی بکاتە قوربانی ، بەڵام هیچ سازشێک بۆ لایەنی بەرامبەری نەکات، ئەگەر چی خەسارەتە گیانی و ماددییەکان ئێران زۆربوون لەماوەی ئەم جەنگەدا، بەڵام هێشتا ئەم دەوڵەتە نە بە هێرشەکانی سەری، نە بەو هەوڵە دیبلۆماسییانەی لەگەڵیا دەدرێت ئامادەیە بەتەواوی تەسلیم بەئیرادەی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەی ئەمریکا ببێت، کە ئەم هەڵوێستەی تاران وەک تەحەدایەکی گەورە وێنادەکرێت لەبەرامبەر زلهێزرین هێزی جیهان کە ئەمریکایە.
لەلایەکی ترەوە شەڕکردن لەپێناو مانەوەی سیستەمی دەسەڵاتداری لەئێران و لەسەرپێ وەستانی ئەودەسەڵاتە بەڵگەی ئەوەیە کەتەنها مانەوەی سیستەمەکە وەک خۆی هێماو نیشانەی سەرکەوتنی ئێرانە لەبەرامبەر ئەمریکاو ئیسرائیل و تەواوی ئەو وڵاتانەی کەنداویش کە کفنیان بۆ باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەدووری و چاوەڕێی مەرگی ئەودەوڵەتەبوون. هەرچەندە ئەو زیانانەی بەر ئێران کەوتووە قەرەبووکردنەوەو بنیادنانەوەیان هێندە ئاسان نیە و ئێرانی بۆچەندساڵ بردەوە دواوە، بەڵام دەکرێت بڵێین مانەوەی سیستەمی دەسەڵاتداری ئێران گەواهیدەری ئەو ڕاستیەدەبێت کە ئێران جارێکی تر بەهێزەوە دەگەڕێتەوە بۆسەر تەختەی شانۆی سیاسی و گۆڕین و نەمانی بەشێک لەدەمووچاوەکانی ئێران بۆ کەسانی نوێ مانای ئە و گۆڕانکارییە نیە کەدۆناڵد ترەمپ باسی لێوەدەکات و وەک دەستکەوت بۆئەمریکا ناوی دەهێنێت و دەڵێت سیستەمەکەمان گۆڕیووە، نەخێر ئەم قسەیەی دۆناڵد ترەمپ بەهانەیەکە بۆ پاشەکشەکردن لەجەنگ بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، ئەگینافەرموو جگە لەدەمووچاوەکان چی گۆڕاوە؟!
ئێستاش وێڕایی ئەو نێوەندگیرییەی ئیسلام ئاباد و دانانی ئەو مەرجانە بەجێبەجێکردنیشیان هیچ کاتێک نە مانای ڕەزامەندی ئێران دەدات بەدەستەوە نە نیشانەی سەرکەوتنی ئەمریکاش وەک پاڵەوانی جەنگ پیشان دەدات، بۆیە تائێستاش نە ئێران تەسلیم بووە و نەئەمریکاش سەرکەوتوو بووە، بەڵکو لەئەگەری قبوڵکردنی ئەو پێشنیازانەی ئیسلام ئاباد لەلایەن تاران و واشتنتەوە دەکرێت بڵێین دەرفەت دەڕخسێنێت بۆ سازدانی زەمینەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و گفتۆ و هاتنە کایەی ڕێکەوتنێکی هەمیشەیی نوێ کەدواجار تاران بەشێکی زۆر لەخواستەکانی خۆی تێدا دەستەبەربکات و واشنتنیش بەو گورزە جەنگیانەی لەتارانی داوە و ئەنجامدانی ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران خۆی وەک پاڵەوان دێتە بەرچاو.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق