دوو ڕۆژ دوای ئازادکردنی شاسوار عبدلواحید لە زیندان، نەوەی نوێ بڕیاریدا کورسیەکانی خۆی بخاتە پاڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەمەش هەردوولا ڕایانگەیاند کە کورسیەکانی یەکێتی بۆ دانوستانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و کۆبونەوەی پەرلەمان ٣٨ کورسین.
لە ئێستادا نیگەرانیەکی قوڵ لای شاسوار عبدلواحید دروست بوە و پێیوایە یەکێتی وەك هاوپەیمان مامەڵە لەگەڵ نەوەی نوێ ناکات بەڵکو وەك هیزێکی تەسلیم بوو مامەڵەی لەگەڵ دەکات، ئەمەش نەوەی نوێ و بەرپرسەکانی نیگەران کردوە
لە کۆتا سەردانی نەوەی نوێ بۆ لای یەکێتی نیشتمانی، تەوەری سەرەکی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بوە، کە نەوەی نوێ داوای کردوە وەزارەتێك بۆ نەوەی نوێ بەدەست بهێنرێت، وەڵامی یەکێتی بۆ نەوەی نوێ دڵخۆشکەر نەبوە چونکە پێیان ڕاگەیاندون ئێوە لە بەغداد تەنها ٣ کورسیتان هەیە و ئەمەش وەزارەتی پێ بەدەست نایەت و یەکێتیش ناتوانێت لەو وەزارەتانەی بەری دەکەوێت هیچ یەکێکیان بداتە نەوەی نوێ، بەڵام بەڵێنی پێدانی وەکیل وەزیرێك و ڕاوێژکارێکی سەرۆكکۆماریان داوە بە نەوەی نوێ.
ئەم وڵامەی یەکێتی و بێ هیوا بوون لە پێدانی وەزارەتێك لە لایەن یەکێتیەوە شاسوار عبدلواحیدی نیگەران کردوە، ئەمە لە کاتێکدایە سروە عبدلواحید کاندیدی نەوەی نوێیە بۆ بەدەستهێنانی وەزارەتێك
شاسوار عبدلواحید نیگەرانە لەوەی لە نێو خەڵكدا پێگەی سیاسی خۆی هێزەکەی بەتەواوی لاواز بوە بەهۆی رێککەوتنی لەگەڵ لایەنێکی دەسەڵات و هاوپەیمانێتیەکەش لێکەوتەیەکی ئەوتۆی نەبوە لەسەر دۆخی سیاسی و پەرلەمانی هەرێم و هیچ گۆڕانکاریەکی لێ نەکەوتۆتەوە و لە لایەن یەکێتی نیشتمانیشەوە بە گرنگیەوە تەماشای هاوپەیمانێتیەکە ناکرێت بەڵکو وەك هێزێكی تەسلیم بوو تەماشای نەوەی نوێ دەکرێت

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق