پێگه‌ی ئاكسیۆس له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی و دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه:
*ئێران له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگرانی پاكستانه‌وه پێشنیارێكی نوێی پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كردووه.
*پێشنیاره‌كه‌ی ئێران كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و كۆتاییهێنان به جه‌نگ و دواخستنی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ قۆناغێكی دواتر له‌خۆگرتووه.
*هاوكات بڕیاره دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قه‌یران له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به ئێران بكات.
تره‌مپ رایگه‌یاند كه ئێران ده‌توانێت په‌یوه‌ندی پێوه بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت دانوستان بكات بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه تاران ناتوانێت ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق