ترامپ دەیەوێت چی بکات؟

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، ژەنەڕاڵ راندی جۆرج، 41مین سوپاسالاری ئەمریکا، بەشێوەیەکی دەستبەجێ لەپۆستەکەی خانەنشین دەبێت.
شۆن پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن وتی، "وەزارەتی جەنگی سوپاسگوزاری چەندین دەیەی خزمەتی ژەنەڕاڵ جۆرجە بۆ نیشتمانەکەمان و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەژیانی خانەنشینبویدا".

پێشتر کەناڵی "سی بی ئێس نیوز" بڵاوی کردبوەوە، پێیت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، داوای لەژەنەڕاڵ جۆرج کردوە دەست لەپۆستەکەی بکێشێتەوەو بەشێوەیەکی دەستبەجێ خانەنشین بێت، بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هیگسێت دەیەوێت کەسێک لەو پۆستەدا بێت کە دیدگای ئەو و دۆناڵد ترەمپ بۆ سوپای ئەمریکا جێبەجێ بکات.

ژەنەڕاڵ جۆرج کە لە 21ـی ئەیلوولی 2023ەوە ئەرکی سوپاسالاری سوپای وەرگرتبوو، پێشتر و لەساڵانی 2021 بۆ 2022 لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا، وەک یاریدەدەری باڵای سەربازیی لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری کاریکردوە، بەشێوەیەکی ئاسایی خولی کارکردنی سوپاسالاری سوپا چوار ساڵە، بەڵام جۆرج پێش تەواوکردنی ماوەکەی دورخرایەوە.

ئەم بڕیارەی هێگسێت لەکاتێکدایە کە ناوبراو تا ئێستا زیاتر لە 12 ئەفسەری باڵای سەربازیی لەکارەکانیان لاداوە، لەوانە ژەنەڕاڵ سی کیو براون، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان، لیسا فرانچێتی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە دەریاییەکان، جەیمس سلیف، جێگری سوپاسالاری هێزی ئاسمانی و جێفری کروز، سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری بەرگری.

هاوكات، هەر ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەزیری دادی لەکارەکەی دورخستەوەو وتی، وەزیری داد دەچێتە کەرتی تایبەت و لەوێ پۆستێک وەردەگرێت.

ترەمپ، لەتروس سۆشیاڵی خۆی بڵاویکردەوە، "پام بۆندی نیشتمانپەروەرێکی گەورەی ئەمریکی و دۆستێکی دڵسۆزەو لەماوەی ساڵی ڕابردودا بەدڵسۆزی وەک داواکاری گشتی خزمەتی کردوە".

ترەمپ وتیشی، "پام سەرپەرشتی هەڵمەتێکی گەورەی دژی تاوان کردو رێژەی کوشتنی گەیاندە نزمترین ئاست لەساڵی 1900ـەوە و بۆ کارێکی گرنگ دەچێتە کەرتی تایبەت و ناوی پۆستەکەی لەداهاتویەکی نزیکدا ڕادەگەیێندرێت".

سەرۆکی ئەمریکا لەنوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "تۆد بلانش کە عەقڵێکی یاسایی بەهرەمەند و رێزلێگیراوە، وەک داواکاری گشتی بەوەکالەت دەستبەکار دەبێت".

بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، دورخستنەوەکەی بۆندی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە وەزارەتی دادی ئەمریکا سێ ملیۆن بەڵگەنامەی پەیوەست بەدۆسیەی ئیپستین بڵاوکردەوەو بەشێکی بەڵگەکانیش پەیوەندی بەوەوە هەبوو کە ترەمپیش یەکێک بوە لەو کەسانەی سەردانی ئیپستینی کردوەو پەیوەندی لەگەڵدا هەبوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمریكاو ناو ئیدارەی كۆشكی سپی دەستلەكاركێشانەوەیان ڕاگەیاندبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif