بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نێردەی تایبەتی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە دەسەڵاتی فەلەستینی بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززەدا ناکات.
ئەم هەڵوێستەی نەتەنیاهوو لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە قودس/ئورشەلیم بوو، کە تێیدا باس لە دیاریکردنی نەخشەڕێگەی غەززە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ کرا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە، 03-02-2026 دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "سەرۆکوەزیران ئەوەی روونکردەوە کە دەسەڵاتی فەلەستینی بە هیچ شێوەیەک بەشداریی لە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززەدا نابێت."
ئەم بڕیارە وەک رەتکردنەوەی هەموو ئەو پێشنیازانە دەبینرێت کە داوایان دەکرد دەسەڵاتی فەلەستینی بە سەرۆکایەتیی مەحموود عەباس بگەڕێتەوە بۆ غەززە، تاوەکو بۆشایی کارگێڕی پڕبکاتەوە.
ئەم هەڵوێستەی نەتەنیاهوو لە کاتێکدایە، پلانی ئاگربەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆڵی دەسەڵاتی فەلەستینی بە ناڕوونی هێشتبووەوە.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق