وردەکاری رێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ لە زیندانەوە تا ڕاگەیاندنی

ليست هناك تعليقات



 لەسەر سكاڵای (شادی نەوزاد) پەرلەمانتاری پێشوی نەوەی نوێ، لە سەرەتای مانگی ٩ی ٢٠٢٥ دا بڕیاری پێنج مانگ زیندانیکردن بۆ شاسوار عبدلواحید دەرچوو و ڕاستەوخۆ جێبەجێکرا و خرایە زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی.
شاسوار عبدلواحید لە بەرواری ٢٩/١٢/٢٠٢٥ وادەی زیندانیەکەی تەواو بوو، بەڵام ئەو رۆژە ئازاد نەکرا

بۆچوونی نەوەی نوێ لەسەر دەستگیرکردنی سەرۆکەکەیان

نەوەی نوێ لە ڕێگەی ڕاگەیەنراو و لێدوانی فەرمی کەسی دوەمی نەوەی نوێوە کە سروە عبدلواحیدی خوشکی سەرۆکی دەستگیرکراوە، ڕایانگەیاند کە دەسگیرکردنی شاسوار عبدلواحید سیاسیە و فشارە لەسەر نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی، بۆیە دەستگیرکردنیان ئیدانە کرد و دادگایکردنەکەیان بە سیاسی ناساند.

"لەسەرەتادا بڕیاریداوە کە سازش نەکات و ئامادەی پاشەکشە نەبێت "

هەڵوێستی شاسوار عبدلواحید

ڕۆژانی زیندانیکردنی تا دەرکەوتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن
لەسەرەتادا شاسوار عبدلواحید پێداگربوە لەسەر هەڵوێستەکانی و نەبوونی بەڵگە و بەسیاسی ناو هێنانی کەیسەکەی، بۆیە بڕیاریداوە کە سازش نەکات و ئامادەی پآشە کشە نەبێت و هەڵوێستەکانی سەرەتای زیندانیکردنی توند بوون

ڕاسپاردنی سروە عبدلواحید

شاسوار عبدلواحید خوشکەکەی ڕاسپاردوە کە قسە لەگەڵ سەرجەم نوێ نەرایەتی وڵاتان و هێزە سیاسیە عێراقیەکان بکات بۆ ئەوەی فشارێك دروست بکەن، دوای ئەوەی سروە عبدلواحید قسەی لەگەڵ چەند نوێنەری وڵاتان دەکات، کاردانەوەی ئەوانی بەدڵ نابێت کە دەبینێت ئەوان زیاتر پێیانوایە ئەوە کەیسێکی یاساییە، ئەمە بە هۆی ئامادەسازی یەکێتی نیشتیمانیەوە بۆ بەرچاوڕوونی نوێنەرایەتی وڵاتان بەتایبەت نوێنەرایەتیەکانی بەریتانیا و ئەمریکا و ئێران، کە تەواوی وردەکاری کەیسەکە ئاراستەیان کراوە.

"وەڵامی سروە عبدلواحید ئەوەندەیتر براکەی بێ هیوا دەکات"

وەڵامی سروە عبدلواحید براکەی بێ هیوا دەکات لەوەی هیچ فشارێك دروست بکرێت و پێی ڕاگەیاندوە کە وردەکاری تەواوی کەیسەکە لای نوێنەرایەتی وڵاتان هەیە و بە کەیسێكی یاساییان زانیوە و ئامادەی دەستوەردان نەبوون، هەرچەند هەندێکیان وتویانە کە لەوبارەوە هەوڵی خۆیان دەدەن بەڵام دەستوەردانی دادگایی کاری ئەوان نیە

هەڵوێستی شاسوار عبدلواحید

لەدوای بێ هیوابوونی لە فشار بۆ ئازاد بوونی و گەڕانەوەی وەڵامی دادگای تەمیزیش بە جێبەجێکردنی حوکمەکەی، شاسوار عبدلواحید بڕیاریداوە کە لە زیندانەوە سەرپەرشتی نەوەی نوێ بکات تا ماوەی زیندانیەکەی تەواو دەبێت ئەو کات دێتە دەرەوە و وەك ڕابردوو بەردەوام دە بێت

ئەنجامی هەڵبژاردن

ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق بۆ شاسوار عبدلواحید شۆك دەبێت، چونکە ئەو پێیوابوە لە زیندان بوونی ئەو کاریگەری گەورەی لەسەر عاتیفەی خەڵکی دەبێت و ژمارەی کورسیەکانی زیاد دەکات بەڵام هێنانی سێ کورسی و لەدەستدانی ٦ کورسی پەرلەمانی عێراق بەتەواوی کاریگەری لەسەر شاسوار عبدلواحید دادەنێت، ئەوە دوای ئەوەی کە دەستگیر کراو ڕای گشتی هیچ هەلوێستێکی نەبوو لە بارەوە و ژمارەی ئەوانەی لە دادگادا ئامادە بوون چەند سەد کەسێك بوون وێڕای هەموو ئادامادەسازی و هەوڵێکی نەوەی نوێ، ئەمە وایکرد کە شاسوار نیگەرانبێت لەوە ڕای گشتی هیچ کاردانەوەیەکی بۆ پشتیوانیکردنی نەبوە

یەکەم پەیامی شاسوار بۆ یەکێتی

لە دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن شاسوارعبدلواحید پەیامێکی گەیاندۆتە یەکێتی کە دەیەوێت چاوی بە قوباد تاڵەبانی یان بافڵ تاڵەبانی بکەوێت، بەڵام یەکێتی هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە، پاشان سروە عبدلواحیدی ڕاسپاردوە بەوەی قسە لەگەڵ یەکێتی بکات سەبارەت بە کەیسەکەی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ، گفتووگۆ دەکەن بەڵام یەکێتی گفتووگۆکەی بەدڵ نابێت چونکە باسیان لەگەڕاندنەوەی ئەو موڵکانە کردبوو کە خرانە موزایەدەوە بۆیە پێیان دەڵێن تا وادەی زیندانیەکەی تەواو نەبێت لەو بارەوە قسە ناکەن

فشارەکان بەردەوام دەبن

بە مانگێك پێش تەواوبونی وادەی زیندانیەکەی، پرسی کەیسەکانیتری شاسوار دەبنە پرسێکی جدی و دەبرێتەوە دادگا، جوڵاندنی کەیسەکان دەبنە فشارێکی جدی لەسەر شاسوار عبدلواحید و دڵنیا دەبێتەوە کە وادەی زیندانیەکەش تەواو بکات ئازاد ناکرێت، پاشان هەوڵێکیتری گفتووگۆ دەستپێدەکات، یەکێتی جارێکیتر پێی دەڵێت کە ئەوە پرسێکی یاساییەو دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانیەکە لەوبارەوە قسە دەکەین، بەڵام سروە عبدلواحید ئامادەیی تەواوی بۆ رێککەوتن دەربڕیوە

وادەی تەسلیم بوونی شاسوار عبدلواحید

دوای ئەوەی ٢٩/١٢/٢٠٢٥ دێت و دەکرێت بە پێی یاسا ئازاد بکرێت بەڵام ئازاد نەکرا، پاشان لە دوای تەواوبونی پشوەکانی سەری ساڵیش لەبری دەنگۆی ئازاد بوون باسی دادگاییکردن لەسەر کەیسەکانیتر دێتە ئاراوە، ئەم دواخستنە لە ئازاد بوونی ترسی دادگایی کەیسەکانیتر و بێ هیوایی پێشتری لەوەی ڕای گشتی هیچ پشتیوانیەکی بۆی نەبوە و بێ ئەنجام بوونی خستنەگەڕی تەواوی پەیوەندیەکانیان لە بەغداد و نوێنەرایەتی وڵاتان، وایکردوە کە شاسوار عبدلواحید داوای گفتوگۆی کۆتایی بکات بەو شێوازەی یەکێتی دەیەوێت

چۆن ڕێککەوتون

گفتوگۆی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ دەستیپێکردوە، لە بەرواری ٥/١/٢٠٢٦ وە، لە یەکێتی ئەندامێکی سەرکردایەتی و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی، لە نەوەی نوێش بە تەنها شاسوار عبدلواحید و خوشکەکەی ئاگاداری وردەکاریەکەن بۆ رێککەوتن

"شاسوار عبدلواحید نەیویستوە ڕێککەوتنەکە ڕاگەیەنرێت، بەڵام یەکێتی ڕەدیکردۆتەوە"

گفتووگۆکان زیاتر لە جارێك و دوانیان خایاندوە، بە هۆی ئەوەی کە شاسوار عبدلواحید نەیویستوە ڕێککەوتنە ڕاگەیەنرێت بەڵکو بۆ هەر پرسێك لە کاتی خۆیدا هەڵوێست بە ئاراستەی سیاسەتی یەکێتی دەنێت، وە پرسی موڵک و ماڵەکانی شاسواریش یەکیك بوە لە پرسەکان، بەڵام یەکێتی لە سەر ئاستی باڵا ڕەدیان کردۆتەوە کە بچنە رێککەوتنی نهێنیەوە لەگەڵ شاسوار عبدلواحید، وە ئەو موڵکانەش خراونەتە موزایەدەوە لە بارەیانەوە قسە ناکەن چونکە ئەوە لەدەستی حیزبدا نەماوە، بەڵام موڵکەکانیرتی و کەیسەکانیتری دەکرێت قسەیان لە بارەوە بکرێت

ڕێککەوتنی کۆتایی

نەوەی نوێ و یەکێتی لەسەر چەند پرسێك دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی و هەموو شتێك لای هەردوولا ڕوون دەبێتەوە، بەڵام تا ئەو کاتەی لە زیندانە بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی بینینی شاسوار عبدلواحید نابێت، بەڵام هەموو گفتووگۆکان بە ئاگاداریان بەڕێوە دەجێت، بەڵام شاسوار عبدلواحید داوا دەکات کە رێککەوتنەکە ڕانەگەیەنرێت تا شاسوار عبدلواحید سەردانی دەکات و داوایکردوە لە دوای ئازاد بوونی وەفدی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی بکات ئەمە بۆ پێگەی ئەو گرنگە دوای پێنج مانگ لە زینداندا مانەوەی، وەفدی یەکێتی ئەمەیان پێ ئاسایی بوە و قبوڵیان کردوە

بەگشتی کاتێك رێککەوتنەکەیان دەکرێتە خاڵبەند دەکرێت لەمانەدا خۆ ببینێتەوە

١-شاسوارعبدلواحید بە کەفالەت ئازاد بکرێت، هەرچەند داوایانکردوە کە ئازاد بکرێت و بەکەفالەت نەبێت، بەڵام یەکێتی ئەوەی بە پرسی دادگا دانەوە (بە کەفالەت ئازاد کردن وەك زەمانی پابەند بوونە بە رێککەوتنەوە، چونکە لە هەر دۆخێکدا دەکرێت دادگایی بکرێت و سزا بدرێتەوە)

٢-نەوەی نوێ نەچێتە نێو گفتووگۆی هیچ هێزێکیترەوە لە هەرێم و بەغداد لە پرسە گرنگەکاندا

٣- شاسوار عبدلواحید لە وەردەکاری پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت ئاگادار بێت و یەکێتی بەتەنها لەگەڵ پارتی حکومەت پێکنەهێنێت

٤- دەست بۆ هیچ موڵک و ماڵێکیتری کۆمپانیاکانی شاسوار عبدلواحید نەبرێت.

٥-لە دانوستانەکانی بەغداددا یەکێتی و نەوەی نوێ پێکەوە دەبن بۆ پێکهێنانی کابینەو هەر پرسێکیتر.

(باس لە وەرگرتنی وەزیرێك دەکرێت بۆنەوەی نوێ و لە ئەگەری وەرگرتنی وەزارەتدا سروە عبدلواحید دەکریتە وەزیر)

٦-لە کاتی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا گفتوودەکرێت بۆ چۆنێتی بەشداری نەوەی نوێ بەڵام بەزارەکی لەسەر پشکی ١٥ کورسی پەرلەمان رێککەوتون، لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر ١٥ کورسی پەرلەمان لەگەڵ نەوەی نوێ نەهاتن و بەشێکیان هەڵوێست وەر بگرن بەڵام یەکێتی لە بەرامبەردا مامەڵەی ١٥ کورسی لەگەڵ نەوەی نوێ دەکات، چونکە هەر لێکدابڕانێك دەبێتە لێکەوتەی رێککەوتنەکە.

٧-رێککەوتنەکە ڕابگەیەنرێت بە شێوازێك کە فراکسیۆنەکانیان دەبن بەیەك فراکسیۆن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif