دکتۆر بەرهەم ساڵح لە چاد

ليست هناك تعليقات


دکتۆر بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئەمڕۆ سەردانی وڵاتی چادی كرد، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە میوانداری ئەو پەنابەرانە دەكات كە بەهۆی ململانێ بەردەوامەکانی سودانەوە ئاوارەبون.
چالاکیەکانی دکتۆر بەرهەم لە ماوەی گەشتەکەیدا بۆ چاد


کۆمیساری باڵا ((⁦‬⁩ دکتۆر بەرهەم ساڵح )) لەگەڵ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و هاودەنگی و کاروباری مرۆیی چاد ( زارا محمد ) کۆبووەوە. گفتوگۆکان ستایشی سیاسەتی هاودەنگی و پەنابەری نموونەیی چادیان کرد ، و تیشکیان خستە سەر پاراستنی پەنابەران، ئاسایش لە ناوچە میواندارەکان، و گواستنەوە بۆ چارەسەری بەردەوام و گشتگیر.


‬⁩ لە سنووری ئادرێ چاوی بە خێزانەکان کەوت، کە دوای بەرگەگرتنی توندوتیژی و زەبر و زەنگ لە سودان هەڵاتوون.
‏"من لەم سنوورەدا وەستاوم، چونکە هێڵی نێوان ژیان و مردن بۆ هەزاران کەس دیاری دەکات."
لە مانگی نیسانی 2023ەوە زیاتر لە 900 هەزار پەنابەر بەدوای سەلامەتی لە چاد گەڕاوە و هاتنی نوێش بەردەوامە لەگەڵ درێژبوونەوەی ململانێکان.


لە ڕۆژهەڵاتی چاد بە یاوەری زارا محمد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و هاوپشتی و کاروباری مرۆیی‬⁩ ، فاتیمە ئەسیل نوێنەری وەزیری دارایی بەرپرسی پلاندانان و هاوکاری نێودەوڵەتی
کۆمیساری باڵا کۆبونەوەی لەگەڵ پەنابەرانی سودان لە فەرچانە و ئیریبا ساس کرد، کە ژیانی خۆیان لە پاڵ کۆمەڵگاکانی میوانداردا ئاوەدان دەکەنەوە.


لەمیانی سەردانەکەیدا، تیشکی خستە سەر پێویستی هاوکاری فریاگوزاری زیاتری ڕزگارکەری ژیان بۆ پەنابەران بەڵام پاڵپشتی زیاتری بەرەو وەڵامدانەوەی بەردەوام، لەوانەش لەڕێگەی دەستپێشخەرییەکانی وەک سەنتەری فێرکاری بەستراو و باخداری بازاڕ کە پشتبەستن بەخۆی پەنابەران بەهێزتر دەکەن بۆ گەشەپێدانی ناوخۆیی.


بەشێك لە وێنەکان










ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif