رێککەوتن بەرهەمی رۆژانەیان لە کانوونی یەکەمدا زیاتر بکەن

ليست هناك تعليقات



هەشت ئەندامی ئۆپێک پڵەس رێککەوتن کە مانگی داهاتوو بەرهەمی رۆژانەیان 137 هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکەن. ئەو وڵاتانە هەوڵ دەدەن پشکی زیاتریان لە بازاڕی نەوت هەبێت.

 رێکخراوی ئۆپێک پڵەس لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، 8 لە ئەندامانی رێکخراوەکەیان رێککەوتن، کە بۆ مانگی کانوونی یەکەم رۆژانە 137 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەمبهێنن بەراورد بە تشرینی دووەم. ئەو وڵاتانە مانگی رابردووش بڕیاریاندا بەرهەمی رۆژانەیان 137 هەزار بەرمیل نەوت بۆ مانگی تشرینی دووەم زیادبکەن.

23 وڵات ئەندامی ئۆپێک پڵەسن. 8 لە دیارترینەکان سعودیە، رووسیا، عێراق، ئیمارات، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و عومانن.

لە راگەیێندراوەکەی ئۆپێک پڵەسدا هاتووە، ئەمە دوایین زیادکردنی بەرهەمی رۆژانەی ئەندامانیان دەبێت تاوەکو کۆتایی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو.

ئەیلوولی ئەم ساڵ، رێکخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا، بۆ مانگی تشرینی یەکەم، بڕی 137 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکەن. رێکخراەکە لە چەند مانگی رابردوودا بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی زیاتر لە 2.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد کردووە.

زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس لەکاتێکدایە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشبینی کردووە لە نێوان 2025 بۆ 2026 خواست لەسەر نەوت 700 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا زیاد بکات. ئەمە لەکاتێکدایە رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی کردووە، ئەم ساڵ خواست لەسەر نەوت 1.3 ملیۆن بەرمیل زیاد بکات و لە ساڵی 2026یشدا رۆژانە 1.4 ملیۆن بەرمیل زیاد بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif