24 کاژێر دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکە رادەگەیێنرێت و ئامێرەکان لەماوەی پرۆسەی دەنگداندا سێ راپۆرت دەدەنە کۆمیسیۆن.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند: "ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوای 24 کاژێر لە کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رادەگەیێنرێت.
بە گوتەی جومانە غەلای: "ئامێرەکانی هەڵبژاردن سێ راپۆرتیان دەبێت قۆناخەکانی بەیانی، نیوەڕۆ و کۆتایی دەنگدان دەگرێتەوە، ئەنجامەکانیان یەک لە دوای یەک بۆ بریکاری قەوارە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی راگەیاندن دەخرێنە روو."
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320ـیان گشتییە و 9ـەکەی دیکەیان کۆتایە. زیاتر لە 7 هەزار کەسیش خۆیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەربژێر کردووە.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق