ئەم ساڵ 44 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە

ليست هناك تعليقات


 

بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ئەم ساڵ لەکاتی کاردا 44 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەیان لە سلێمانی بوون، دواتر هەولێر، دهۆک و زاخۆ.

عەبدولقادر ناوپردانی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان گوتی، "ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ لە سلێمانی 15 کرێکار، لە هەولێر 10 کرێکار، لە دهۆک 9 کرێکار و لە هەڵەبجە 1 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە".
لەبارەی ئیدارە سەربەخۆکانیشەوە ناپردانی گوتی: "لە ئیدارەی سۆران 4 کرێکار، لە زاخۆ 3 کرێکار، لە گەرمیان 2 کرێکار گیانیان لەدەستداوە".
دوایین گیانلەدەستدانی کرێکاران دوو کرێکار بوون دوێنێ لە پاڵاوگەکانی کواشێی قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، لەکاتی بەتاڵکردنەوەی سووتەمەنیدا تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، ساڵی رابردوو 62 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە، کە بەگوێرەی شارەکان بەمشێوەیە بوو: هەولێر 9 کرێکار، سلێمانی 26 کرێکار، گەرمیان 12 کرێکار، دهۆک 5 کرێکار، هەڵەبجە 1 کرێکار، سۆران 4 کرێکار، زاخۆ 4 کرێکار و لە راپەڕین 1 کرێکار.

بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ئاماری مردنی کرێکاران لە ساڵانی رابردوو بەمشێوەیە بووە:
- ساڵی 2024: 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2023؛ 53 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2022؛ 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2021؛ 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2020؛ 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2019؛ 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2018؛ 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2017؛ 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2016؛ 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
 

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif