بە مەبەستی دەربڕینی پیرۆزبایی و پشتگیری، بەڕێز مەریوان حاجی جەمال، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ، سەردانی بەڕێز (سەرهەد حاجی عبداللە) ی کرد، کە بەم دواییانە وەک بەڕێوبەری نەخشەدانانی ئاوادانی سلێمانی دەستبەکاربووە. لەم سەردانەدا، بەڕێز مەریوان حاجی جەمال گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستە کرد و هیوای سەرکەوتن و داهاتوویەکی گەشی بۆ بەڕێزیان خواست لەم پۆستە گرنگ و خزمەتگوزارییەدا پۆستی بەڕێوبەری نەخشەدانانی ئاوادانی سلێمانی یەکێکە لە پۆستە هەرە گرنگ و کاریگەرەکان کە ڕۆڵێکی دیاری هەیە لە داڕشتنی پلان و پڕۆژە ستراتیژییەکانی داهاتووی شارەکەدا. بەڕێز سەرهەد حاجی عبداللە، بە شارەزایی و لێهاتوویی خۆی، چاوەڕوان دەکرێت هەنگاوی کاریگەر بنێت لە پێناو بە مۆدێرنکردن و فراوانکردنی ژێرخانی سلێمانی، خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، کە بە دڵنیاییەوە کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەپێدان و پێشخستنی شاری سلێمانی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق