دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

ليست هناك تعليقات


دادوەرە خۆشەویست و میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵییدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

رۆژی چوارشەممە، 20ی ئابی 2025، گوتەبێژێک بەناوی بنەماڵەی فرانک کاپریۆ، دادوەرە بەناوبانگ و میهرەبانە ئەمریکییەکە، مردنی ئەو دادوەرەی پشتڕاستکردووە و رایگەیاند، فرانک دوای ململانێیەکی دوورودێژ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دوایی کرد.

بنەماڵەی فرانک کاپریۆ لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایانگەیاندووە، "دادوەر کاپریۆ لە رێگەی ئەرکەکەی لە هۆڵی دادگە و لە دەرەوەیدا، دەستی بە ژیانی ملیۆنان کەس گەیشت. گاڵتەوگەپ و میهرەبانییەکەی لەسەر هەموو ئەوانەی کە دەیانناسی جێهێشت. بەبۆنەی کۆچی دواییەوە با هەریەکێکمان هەوڵبدەین کەمێک زیاتر بەزەیی بهێنینە جیهانەوە، هەروەک چۆن ئەو هەموو رۆژێک دەیکرد."

کاپریۆ لە ساڵی 1985 وەک دادوەر دەستبەکاربوو و بەهۆی زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکەی "لەشاری پرۆڤیدێنس گیرا"، ناوبانگی دەرکرد، کە لە ساڵی 2021 بۆ خەڵاتی بەناوبانگی ئیمی پاڵێورا ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک، تیکتۆک و ئێکس زۆر بڵاوبوونەتەوە.

ئەو زۆرجار بەهۆی لێخۆشبوونی لە سزای ئەو تۆمەتبارانەی دەهاتنە بەردەمی لە بەرنامەکەیدا دەردەکەوتن و چیرۆکی تایبەتی خۆیان دەگێڕایەوە، ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی فراوانی هەبوو.

کاپریۆ لە شاری پرۆڤیدێنس لە ویلایەتی رۆد ئایلاندی ئەمریکا لەدایکبووە و هەر لەوێش خوێندوویەتی. ئەو لە تەمەنی لاوێتیدا پێڵاوی بۆیاخ کردووە و رۆژنامەی بە ماڵەکان گەیاندووە.

کاپریۆ لە مانگی کانوونی دووەمی 2023دا و دوای نزیکەی 40 ساڵ لە کارکردن لە بواری دادوەری خانەنشینبوونی خۆی لە دادگەی شارەوانیی پرۆڤیدێنس راگەیاند. دوای خانەنشینبوونی، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023، هۆڵی دادگەی شارەوانیی پرۆڤیدێنس بە ناوی فرانک کاپریۆوە ناونرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif