توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خواردنی یەک هۆتدۆگ 36 خولەک و خواردنەوەیەکی گازی 12 خولەک لە تەمەن کەم دەکەنەوە.
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا، ئەو خۆراکانەی رۆژانە دەیانخۆین کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر کورتکردنەوە یان درێژکردنەوەی تەمەنمان هەیە. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە خواردنی یەک هۆتدۆگ دەبێتە هۆی لەدەستدانی 36 خولەک لە تەمەن، ئەگەر لەگەڵیدا خواردنەوەیەکی گازی بخورێتەوە، 12 خولەکی دیکەش لە تەمەن کەم دەبێتەوە.
د. لویس ئەلبێرتۆ، پسپۆڕی خۆراک و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت: شیرینکەرە دەستکردەکان وەک ئاسپارتام لە خواردنەوە گازییە بێ شەکرەکاندا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.
هۆکاری سەرەکیی زیانی هۆتدۆگ بۆ بوونی مادەی نایترایت و نایترەیت دەگەڕێتەوە کە وەک مادەی پارێزەر بەکاردێن، بەڵام لە جەستەدا دەگۆڕێن بۆ مادەیەک کە پەیوەندی بە شێرپەنجەی کۆڵۆنەوە هەیە.
بەڵام توێژینەوەکە هەواڵی دڵخۆشکەریشی تێدابوو، زانایان دۆزیویانەتەوە کە خواردنی هەندێک جۆری ماسی دەتوانێت نزیکەی 10 خولەک لە تەمەن زیاد بکات و لەفەی کەرەی فستق دەتوانێت 32 خولەک لە تەمەن زیاد بکات و چەرەس و تۆوەکانیش 24 خولەک لە تەمەن زیاد بکەن.
د. ئۆلیڤیێ جۆلیێت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاندووە، جێگرتنەوەی تەنیا 10٪ـی کالۆریی رۆژانە لە گۆشتی سوور و پرۆسێسکراوەوە بۆ میوە و سەوزە، دەتوانێت 48 خولەک لە تەمەنی مرۆڤ زیاد بکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق