میران طالب حمەفرج
شاری دوزخورماتوو، کە سەربەپارێزگای کەرکووکە، پاش ڕزگارکردنی ناوچەکە لە دەست داعش، هێزە چەکدارەکان بە تایبەتی حەشدی شەعبی ، بە شێوەیەکی بەرچاو دەسەڵاتدارن وە ئیدارەی ناوچەکەیان بەدەستە.
کاریگەرییان هەیە لەسەر گەنجانی ناوچەکە و مەترسی سەرەکییان هەیە لە بواری کۆمەڵایەتی و ڕۆحی و فەرهەنگی و ئابووری لەسەر ناوچەکەمەترسیە سەرەکییەکانیش
ئەمانەن :
١- بەرتەسکردنەوەی فەزای ئازادی و کۆمەڵایەتی و ڕۆحی ، گەنجانی دوزخورماتوو هەست بەو فەزایەک دەکەن کە بە ڕادەیەکی بەرچاو داخراوە، بەهۆی دەسەڵاتداریی حەشدی شەعبی ،هەروەها ترس و دڵتەنگی گەنجان لە بڕیارگرەکانیان ،ئەمەش کاریگەری کردوەتەسەر گەشەی کەسایەتی تاک و ئازدیەکانیان.
٢- دەستوەردان لەسەر فەرهەنگ و ناسنامە ، کاریگەریی کردوەتەسەر سەقامگیری و هەستی نەتەوایەتی و تایبەتمەندیی زمانی و کەلتووری گەنجان. بە تایبەتی گەنجانی کورد و تورکمان زۆرجار هەست بەوە دەکەن کە فشارێکی زۆری فەرهەنگیان لەسەرە
٣- مەترسیی فشاری سیاسی و ئایدیۆلۆژی لەسەر زۆربەی گەنجان هەیە لەلایەن ئەندامانی گروپە چەکدارەکانەوە بەتایبەت حەشدی شەعبی ، هەروەها گرتن تهدیدی گەنجان بەردەوامە.
٤- نەبوونی دامەزراندن و گرفتی ئابووری بەهۆی هەژمونی حەشدی شەعبی و قەدەغەکردنی پرۆژە ئابوورییەکان کە زۆربەی پرۆژەکان بە دەست گروپە چەکدارەکانە بەتایبەت حەشدی شەعبی ، گەنجان ناتوانن دابمەزرێن و کار بکەن ، بێکاری و بێئومێدی بە گەورەترین مەترسییەکانە دادەنرێت لەسەر ژیانی گەنجانی دوزخورماتوو.
٥- زۆرێک لە گەنجان ناچار دەبن شارەکە جێبهێڵن و کۆچ بکەن ووڵاتانی دەرەوە بەتایبەت ئەوروپا وە هەندێکیان دەڕۆن بۆ شوێنە ئارامەکانی دیکە بۆ بەدەست هێنانی داهات و ئازادی.
پێشنیاری ئێمە بۆئەم دۆخە بریتیە لە :
١- بە شێوەیەکی گشتی نەهێشتنی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و دورخستنەوەیان لەدام و دەزگاحکومیەکانی دوزخورماتوو بۆڕەواندنەوەی مەترسیەکان لەسەر ژیانی گەنجان، بە تایبەتی لەسەر ئازادی، ناسنامە، و داهات.
٢- دامەزراندنی گەنجان و بەرنامەی جوانکردنەوەی ژیانی گەنجان لە ڕێگەی چالاکییە کەلتووری، فەرهەنگی و ئابووری. دەستپێکردنی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە تایبەتییەکانی گەنجان.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق