یانەی دهۆک لە یاری کۆتایی جامی کەنداو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسییەی کوێتی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامەکە.
دهۆک لە خولەکی 65 گۆڵی یەکەمی خۆی و یارییەکەی تۆمارکرد. دواتر دوای چەند خولەکێکی کەم قادسیە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.
ناوبژیوانی یارییەکە 11 خولەکی بۆ کاتی یاسایی یارییەکە زیاد کرد و لە خولەکی 92 دهۆک گۆڵی دووەمی بە لێدانی سەر تۆمارکرد.
یارییەکە لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو. هەزاران هاندەری یانەکە لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بێ ماندووبوون هانی یانەکەیان دا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق