یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی بە گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانی کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا رەفعەت عەبدوڵڵا، وەکو جێگری سەرۆک هەڵبژێردرا.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا رەفعەت عەبدوڵڵا، وەکو جێگری سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردراوە.
بۆ ئەوەی بە فەرمیی ببێتە جێگری سەرۆک، دەبێت ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆببێتەوە و زۆرینە دەنگ بە رەفعەت عەبدوڵڵا بدەن.
رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و خەڵکی پارێزگای کەرکووکە.
بڕیارە لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسی دەکرێت و بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەکی دیکەی نێوخۆی یەکێتی دەدرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق